2025-05-20 131 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا دوای په‌یوه‌ندییه‌كی دوو كاتژمێری له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیادا ڕایگه‌یاند: ڕوسیا و ئۆكرانیا به‌مزوانه‌ ده‌ست به‌ دانوستاندنه‌كانیان بۆ ئاگربه‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌وه‌ گرنگتر دانوستاندن ده‌كه‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌ شه‌ڕ.
تره‌مپ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونییه‌كه‌ی نێوان خۆی و پۆتین ئاشکرایکرد : "شێواز و گیانی گفتوگۆكانیان زۆر باش بوون".

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "ڕوسیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی بازرگانی فره‌ئاستی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌بێت دوای كۆتایهاتنی ئه‌م قه‌سابخانه‌یه،‌ منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ڕوسیا هه‌لێكی باشی له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ دروستكردنی هه‌لی كار و ده‌ستكه‌وتنی سامانێكی زۆر، تواناكانی ڕوسیا بێسنوورن، هه‌روه‌ك ئۆكرانیاش ده‌توانێت هه‌مان كاربكات و وڵاته‌كه‌ی ئاوه‌دان بكاته‌وه‌".

بەپێی لێدوانی دۆناڵد ترەمپ: دنوستانەکان زۆر زوو ده‌ستپێده‌كه‌ن، فلادیمێر زیلینسكی، و ئۆرسۆڵا فۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، سه‌رۆكانی ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا و فیله‌ندا و ئه‌ڵمانیاشی لەو گۆڕانکاریانە ئاگادار كردۆته‌وه‌.

 فلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیا دوای په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا به‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی گوت: "گفتوگۆكانیان زۆر ڕاشكاوانه‌ و به‌سوود بوون، پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ هه‌وڵی نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا".

پۆتین دەڵێت: "ئامانجی مۆسكۆ له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا ئه‌وه‌یه‌ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاینده‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا بێنێته‌ كایه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م پرسه‌كان و كۆتایپێهێنان به‌ شه‌ڕ و بنه‌ماكانی ململانێی داهاتوو له‌خۆی بگرێت، له‌وانه‌ ده‌بێت هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌هێڵدرێت.
‌ 

 

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی