2025-05-21 539 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

ناوەندی هەواڵ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە21ی ئایاری 2025 ڕۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیۆم"ی عیبری له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی سه‌ربازییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه كه‌ ئیسرائیل و توركیا گه‌شتوونه‌ته‌ لێكتێگه‌شتنێك له‌باره‌ی هاریكاری سه‌ربازی نێوانیان له‌سه‌ر خاكی سوریا بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانی نێوانیان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌ ئاشكرایكردووه‌، كه‌ ئیسرائیل سووربووه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت باشووری سوریا به‌ته‌واوه‌تی له‌چه‌كدابماڵرێت.

میدیاکانی  ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، ئه‌نقه‌ره‌ و ته‌لئه‌بیب سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، دووباره‌ له‌ باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان و به‌نێوه‌ندگیری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و ئیسرائیل "سێ" داواكاری خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌م شاندی دانوستانكاری توركی.

ئیسرائیل توركیای تۆمه‌تباركردبوو به‌ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی نوێ و به‌هێزكردنی ڕۆڵی سه‌ربازیی خۆی له قوڵایی ‌سوریادا، ئه‌مه‌ش به‌لای ئیسرائیله‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نيسانی نێوان نه‌ته‌نیاهۆ و تره‌مپدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند، هه‌ركاتێك گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا گه‌شته‌ ئاستێكی وا كه‌ پێویست به‌ ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، ئه‌وكات داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین دەست وەردان بکات، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ ئاساییه‌و ئیسرائیل له‌توانایدایه‌ له‌ ڕێگه‌ی گورزی ئاسمانییه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ بپێكێت  كه‌ پێی وایه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن گروپه‌ جیهادییه‌كانه‌وه‌ به‌كاربهێنرێن دژ به‌ وڵاته‌كه‌ی.

له‌دوای ڕۆخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ دیسه‌مبه‌ری 2024دا، ناكۆكی توند كه‌وته‌ نێوانی توركیا و ئیسرائیله‌وه‌، ئیسرائیل به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه‌ هیچ متمانه‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا نییه‌ كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشتگیریان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ باشووری سوریا ده‌بێت له‌چه‌كدابماڵرێت و ئه‌وه‌ هێڵی سووره‌ به‌لای ته‌لئه‌بیبه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونی پێگه‌ی سه‌ربازی توركی له‌ قوڵایی خاكی سوریادا، له‌ كاتێكدا توركیا ڕوخانی به‌شار ئه‌سه‌د و هاتنه‌ سه‌ركاری هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام و گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی تری نزیك له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌ڵ زانی تا بوونی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری خۆی له‌و وڵاته‌دا به‌هێز بكات

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی