2025-05-21
248 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده ده‌كات
ناوەندی هەواڵ
زانیارییە ههواڵگریەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە، ئیسرائیل خۆی ئاماده ده‌كات بۆ لێدانی پێگه ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام دوگمەی تەقاندن و کاتەکەی، کەوتۆتە سەر ئەوەی ئەمریکا و ئێران دەگەن بەچی لە گفتوگۆکانیان.
ئیسرائیل لانی کەم دەیەوێت دانوستانەکان بە شێوەیەک بن کە ئامانجەکانی ئیسرائیل بەدی بێن و چیتر مەترسی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و تەنانەت ئاسمانەکەی بڕەوێتەوە .
سی ئێن ئێن لەزاری چەند بەرپرسێکی سیاسی و سەربازیەوە ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە، کە به‌رپرسانی ئیسرائیلی به‌ته‌واوه‌تی بڕیاری خۆیان له‌مباره‌یه‌وه یه‌كلا كردۆته‌وه و ئامادەن لە دوای ئاماژەی ئەمریکاوە ئامانجەکانیان لە ناو ئێران تەختی زەوی بکەن، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو ئیسرائیل خۆی بۆ خاپورکردنی تونێل و ژێرزەمینە بڕ لە تەقەمەنیەکانی ئێران ئامادە کردووە .
زیاتر له مانگێگه ئێران و ئه‌مرێكا هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ گه‌شتنه ڕێكه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕاگرتن و تەسلیم کردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە وڵاتی سێهەم کە پێدەچێت ڕووسیا بێت، تا ئێستا چه‌ند دانیشتنێكی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاستەوخۆیان ئه‌نجام داوه، بێ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی بگه‌نه ڕێكه‌وتن .
بە پێی ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێن، بەرپرسانی ئەمریکی نیگەرانن لە پلان و بەرنامەی ئیسرائیل و پێیان وایە ئەوەی ئیسرائیل پلانی بۆ داناوە لادانە لەبەرنامەی دۆناڵد ترەمپ، بەو پێیەی ڕەنگە پلانی ئیسرائیل ببێتە هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێیه‌كی هه‌رێمی به‌رفراوان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش پێچەوانەی خواسی ئەمریکایە بۆ ڕێگری کردن و بەرگرتن لە بەرفراوانبوونی شەڕ بە تایبەت دوای هەڵگیرسانی شەڕی غەززە له ئۆكتۆبه‌ری ( 2023 ) ..
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگیرییه‌كانی ئه‌مریكا کە سی ئێن ئێن نەیویستووە ئاشکرایان بکات، نه‌ك ته‌نیا لێدوانه ئاشكراكانی به‌رپرسانی ئیسرائیلی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر خۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و وڵاته بۆ لێدانی ئێران، به‌ڵكو جموجوڵه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ندێك لێدوانی نهێنی به‌رپرسانی ئیسرائیلی كه هه‌واڵگیری ئه‌مریكی توانیویه‌تی به‌ده‌ستی بهێنێت، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئیسرائیل له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، به ته‌واوه‌تی خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
له‌نێو ئه‌و زانیاریانه‌دا كه ئه‌مریكا توانیویه‌تی بهدهستیبخات، جوڵه‌ی چهكوچۆڵه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل و ڕاهێنانهكانیهتی له‌و بواره‌دا.
جموجوڵە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی ناوچەکەدا ده‌شێت خۆئاماده‌كاری و په‌یامێكی ئیسرائیلی بێت بۆ ئێران تا له دانوستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا زیاتر ملكه‌چی بنوێنێت، و ده‌ستبه‌رداری تا دوا ئه‌ندازه له مه‌رجه‌كانی خۆی بێت، سی ئێن ئێن وادەڵێت.
دوا ده‌رفه‌تی تره‌مپ
جگه له هه‌ڕه‌شه ئاشكراكانی ئیسرائیل بۆ ئێران، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه كردووه كه به زۆر بێت یان به‌خوایشت، ئێران ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ببێت .
له نامه‌یه‌كیدا بۆ عه‌لی خامنه‌ئی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، كه مانگی ئادار بۆی ناردبوو، تره‌مپ ماوه‌ی ( 60 ) ڕۆژ ده‌رفه‌تی داناوه تا ئێران بێته سه‌رخه‌ت و ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌نجام بدات یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ڕادەست بکات، ئەگەر چی بەم دواییە ئیسرائیل و ئەمریکا خواستیان بوو ئێران لە چەکە پێشکەوتووەکانیشی دابماڵن .
ئێسته ( 60 ) ڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپ ته‌واو بووه و ( 38 ) ڕۆژیش به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م دوایانه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا تێپه‌ڕیوه. به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه تره‌مپ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر مۆڵه‌ت ئه‌داته ئێران پێش هه‌ر هه‌نگاونانێكی سه‌ربازی.
دۆخی ئیسرائیل:
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له یه‌ك كاتدا له‌ژێر فشاردایه تا ڕێكه‌وتنی نێوان تره‌مپ و ئێران قبوڵ بکات تەنانەت ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێت، له هه‌مان كاتدا ئیسرائیل نایه‌وێت تره‌مپ تووڕه بكات، بەتایبەت دوای ئەوەی چەند پرسێک لە نێوان بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە بوونە جێی مشت‌ومڕ و تێیدا هاوڕانەبوون، جۆناسان بانكۆف، لێپرسراوێكی هه‌واڵگری شاره‌زا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئەمەی بۆ سی ئێن ئێن پشتڕاست کردۆتەوە .
ئه‌و شاره‌زا هه‌واڵگیرییه ئه‌وه‌شی وتووه كه له كۆتاییدا هه‌ر هه‌نگاوێكی ئیسرائیل كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌گات به چی؟ هه‌رچه‌نده پێی وابوو نه‌ته‌نیاهۆ هه‌رگیز كارێك ناكات ببێته هۆی به‌ته‌واوه‌تی دابڕینی وڵاته‌كه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مریكی، به‌هیچ جۆرێكیش هیچ گورزێك له ئێران ناوه‌شێنێت ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌وزی له ئه‌مریكاوه بۆ هه‌ڵنه‌كرێت .
-
دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە
|
-
ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له سوریا
|
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن
|
-
ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده ده‌كات
|
-
یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت
|
-
تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن
|
-
سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن
|
-
حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات
|
-
بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە
|
|
|