×

2024-10-08 302 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا دووەم گوژمەى پارەى بۆ هەرێم نارد

ناوەندی هەواڵ

412 ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و چاوەڕواندەکرێت بەزوترین کات لیستى مووچە رابگەیەندرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2024، بڕى 412 ملیار دینارە لەلایەن بەغدادە خرایە سەر هەژمارى بانکى هەرێم لە لقى بانکى هەولێر، ئەو پارەیەش گوژمەى دووەمى تەواوکارى مووچەى مانگى ئەیلولە.

دەشڵێت، دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بە ناردنی ئەو 412 ملیار دینارە لەلایەن بەغدادەوە، ھەرێم  یەک ترلیۆن و 10  ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ئەیلول لەبەردەستە، لە کاتێکدا پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاندبوو هەرێم بۆ دابەشکردنى مووچە پێویستى  بە 998 ملیار دینارە، واتە 12 ملیار دینار لە مووچەکە زیادە.

 

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی