×

2024-10-17 160 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

وه‌زاره‌تى دارایى ‌و ئابوریى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى مووچهى مانگى نۆى‌ ڕاگه‌یاند، بە پێى خشتەکەش مووچەى پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌كانى ناوخۆ دوو ڕۆژ دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنى گشتی مووچەیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ هەینى  دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولى فەرمانبەران دەکریت.

بەپێى خشتەکەش سبەینێ هەریەک لە خانەنشینی مەدەنی و سەربازى مووچەیان پێدەدرێت و تا رۆژى پێنج شەممە دابەشکردنى مووچە کۆتاى دێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دابه‌شده‌كات ‌و موچه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خراوه‌ته‌ دوو ڕۆژ دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئەوە لەکاتێکدایە سبەینێ هەینى 18-10-2024، پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی