×

دیناری عێراقی
2024-10-14 171 جار خوێنراوەتەوە

هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

به‌مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندى وه‌رگرتن له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و كورتهێنانه‌ى به‌وته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان له‌ مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌ران دروستبووه‌، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدایه‌.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ده‌زگاى میدیایى ئیراده‌ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ له‌ به‌غدایه‌ و شانده‌كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى داراییه‌ و ته‌كنیكییه‌، دوێنێ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ تا ڕه‌زامه‌ندى ناردنى ئه‌و كورتهێنانه‌ وه‌ربگرن كه‌ دروستبووه‌، به‌ڵام به‌غدا هێشتا ڕه‌زامه‌ندى نه‌داوه‌.

شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ژمێركارى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بودجه‌ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێكدێت و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كانیان دوو ڕۆژه‌ سه‌رقاڵى كۆبوونه‌وه‌ن.

وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى بێ ئومێد بووه‌ به‌غدا ئه‌و كورتهێنانه‌ بنێرێت كه‌ پێشتر داواى كردبوو، بانكه‌ بازرگانییه‌كانى ڕاسپاردووه‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 24 كاتژمێرى داهاتوو پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌نێردرا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆ بكرێت.

وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى مانگى نۆ له‌به‌رده‌ست نییه‌ و 314 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌زیرى دارایى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت له‌ داهاتى ناوخۆ كورتهێنانه‌كه‌ پڕبكاته‌وه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان، تا پێش ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژێكدا مووچه‌خۆران مووچه‌كانیان پێبدرێت.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك خۆى ده‌ڵێت بۆ مووچه‌ى هه‌ر مانگێك بڕى 998 ملیار دینارى پێویسته‌، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق تاوه‌كو ئێستا 927 ملیار دینارى ناردووه‌، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ى مانگى هه‌شت خه‌رجكراوه‌ و 314 ملیار كورتهێنان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق وتویه‌تى "هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 320 ملیار داهاتى ناوخۆى هه‌یه‌ و له‌ نیوه‌ كه‌متر بۆ به‌غدا ده‌نێرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و پاره‌یه‌ كورتهێنان پڕ بكاته‌وه‌".

لە لایەکی دیکەوە؛ ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند: بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی ترلیۆنێک و 10 ملیار دیناریان بۆ هەرێم ناردووە.
 

 

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی