×

2024-10-10 476 جار خوێنراوەتەوە

بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاریداوە بە بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70ی یەکێتی بەو مەرجەی تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دارایی بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70، ئەوەش لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 رەوانەی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەندکردنی دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێن.

وەزارەتى دارایى ئاماژەى بەوەشکردووە، بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراوە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی