×

2024-10-11 194 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

ناوەندی هەواڵ

هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نیوە كەمدەكاتەوە، ئەویش بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە پلانی قەرەبووكردنەوەی ئەو زیادەیەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا هەیە، ئەوەش ئاشكرابوو كە دوای ڕاگرتنی نەوت هەرێمی كوردستان بڕی چەند نەوتی بەرهەمهێناوە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردووەتەوە: هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی بە قەبارەی نیوە لەسەر داوای بەغداد كەم كردووەتەوە، كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان لە ئیستەنبوڵەوە ڕایگەیاندووە هەرێمی كوردستان لە دووی ئەیلولی ئەمساڵەوە ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.

پێشتر ڕۆژانە چەند نەوت بەرهەمهێنراوە؟

وتەكانی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەو مانایە دێت، هەرێمی كوردستان پێشتر ڕۆژانە 280 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، دواتر ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیلی كەمكردووەتەوە، ئەو ژمارەیەش لە بنەڕەتدا لە پلانی قەرەبووكردنەوەی عێراق بۆ ئۆپیك زیاترە كە ڕۆژانە و لە ئەیلولی ڕابردوەوە 90 بۆ 120 هەزارە تا ئەیلولی 2025.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەگەڵ ئەوەدا كە عێراق ئەوەی ڕاگەیاندووە پلانی قەرەبووكردنەوەی بەرهەمهێنان جێبەجێ دەكات، بەڵام لە مانگی ڕابردووشدا لەو بڕە زیاتری بەرهەم هێناوە كە ئۆپیك داوای لێكردووە.

عێراق چەند نەوت بەرهەم دەهێنێت

ڕێكخراوی ئۆپیك داوای لە عێراق كردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە چوار ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە، بۆ چوار ملیۆن بەرمیل كەم بكاتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی چەند جارێك لەو بڕە زیاتری بەرهەمهێنا، لە چوار ملیۆنەوە بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ سێ ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل پێ كەم كرایەوە، ئەو بڕیارەش لە ئەیلولی ڕابردوەوە عێراق جێبەجێی كردووە و تا كۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی 25ی ئازاری 2023، بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی توركیاوە ڕاگیرا.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی