×

ساتی ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە
2024-10-13 450 جار خوێنراوەتەوە

هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

ناوەندی هەواڵ

هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه‌ دانیشتووى هه‌ولێره‌ و ناوى (سامره‌ند جیهانگیره‌) به‌ بۆنه‌ى بلیتێكى به‌خت كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراقه‌ بووه‌ ملیۆنێرى دینار.

ئه‌و هاوڵاتییه‌ بووه‌ خاوه‌نى 348 ملیۆن دینارى عێراقى، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "هیچ كات چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌م نه‌ئه‌كرد ئه‌و یانسیبه‌ بۆمن ده‌ربچێت، ئێستاش وا ئه‌زانم خه‌ون ده‌بینم".

بلیتى به‌خته‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕێكخرابوو، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى "بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌رچووه‌ 348 ملیۆن و 844 هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش دووه‌م براوه‌ى ئه‌مساڵه‌.

سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ وێڕاى پیرۆزبایی له‌ براوه‌ى بلیتى به‌خته‌كه‌، وتى "ئه‌م خه‌ڵاته‌ یارى نییه‌، به‌شداریكردنێكى بۆ پشتیوانى پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان و به‌رنامه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى".

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق، $33 ى داهاتى ئه‌و بلیتانه‌ى ده‌فرۆشرێن، بۆ بێ باوك و دایك و بێ ماڵ و حاڵ و به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌.

له‌ نیسانى ئه‌مساڵ، خالد كازم كه‌ ئه‌ویش هاوڵاتییه‌كى عێراقى بوو، بۆیه‌كه‌مجار بووه‌ خاوه‌نى خه‌ڵاتێك به‌ به‌هاى یه‌ك ملیار و 141 ملیۆن دینار، كه‌ ئه‌ویش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراقه‌وه‌ ڕێكخرابوو.

 

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی