×

2024-10-16 165 جار خوێنراوەتەوە

خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی ڕایگەیاندووە، خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی ئەیلول لەسەر لیستی کۆن وەردەگرن، ئەوەش لەکاتێکدایە واچاوەڕوان دەکرێت پێش دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی ئەم مانگە، مووچەی مانگی 9 ی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
  
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، "مووچەی مانگی 9ی خانەنشینانی سەربازی بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و هاوتا نەکراوە."
  
دەشڵێت، لیستی مووچەی مانگی 9یان  بە هەردوو شێوازی هاوتاکراوی و هاوتانەکراوی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەروو خۆیان کردووە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری هاوتاکردنیان نەدراوە.
  
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەوانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشین کراون، مووچەیان لە 200 هەزار تا 499 هەزار بێت، دەبێتە 500 هەزار و 100 هەزاری پشتیوانیش وەردەگرن و بەو جۆرە مووچەکە دەبێتە 600 هەزار دینار.
 
ئەوانەشی مووچەیان لە 600 بۆ 999 هەزار دینارە، 100 هەزاری پاڵپشتییان بۆ زیاد دەکرێت، ئەویش بەگوێرەی هاوتاکراوییەکە.
  
ئەوانەی لە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی زیانمەندن، پلە باڵاکانن و لە پلەی لیوا کەمتریان تێدا نییە.
 
خانەنشینانی سەربازی تا پلەی نەقیب لە پاڵپشتی مووچەی هاوتاکراو سوودمەند دەبن، پلەی ڕائد، موقەدەم و عەمید مووچەکەیان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
 
ئێستا لە هەرێمی کوردستان مووچەی خانەنشینیی پلەی نەقیب 999 هەزار دینارە و لە هاوتاکردندا 100 هەزاری پاڵپشتی دەچێتە سەر، بەڵام پلەی ڕائد خانەنشینییەکەی نزیکەی ملیۆنێک و سەدو 80 هەزار دینارە و تاعەمید زیاتر دەبێت و لە هاوتاکردن سوودمەند نابن.
  
بە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینانی یەکگرتوو، تەمەنی خانەنشینی دەبێتە 60 ساڵ، هەر فەرمانبەرێکیش تەمەنی گەیشتبێتە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت ئارەزوومەندانە خانەنشین بێت، بەڵام تا ئێستا بڕگەی تەمەن لە یاساکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.
 
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی، لەکاتی خانەنشینی فەرمانبەر لە تەمەنی یاساییدا 12 مووچەی کاتی خزمەتی بەسەریەکەوە وەردەگرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن.

مانگی (تەمووزی/7) ئەم ساڵ خانەنشینانی شارستانی هەرێم بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بە هاوتاکراوی مووچەیان وەرگرت، بەڵام هاوتاکردنەکە تا ئێستا خانەنشینانی سەربازیی نەگرتووەتەوە.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی