×

2024-10-16 97 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتى دارایی هەرێم ئاشکرایکرد، بڕی زیاتر لە 77 ملیار دینار وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێم بۆ مانگى حوزەیران خراوەتەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ.

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: دوێنێ سێشەممە، بڕى 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دیناریان خستوەتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی فیدراڵ.
 
بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دارایی: ئەو بڕە پارەیە کە داهاتى نانەوتى هەرێمە وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ خراوەتەسەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی