2024-11-10 198 جار خوێنراوەتەوە

عیراق بە بەهای زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردەکردووە

ناوەندی هەواڵ

ساڵی ڕابردوو عیراق بە بەهای 17.7 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردە کردووە و بانکی فیدراڵیی ئەمریکاش سەری لەو ژمارەیە سوڕماوە.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵیت، بەپێی داتاکانی دەستەی گشتی گومرگ، عیراق لە ساڵی ڕابردوودا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان جگە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، 64 هەزار و 185 تۆن ئیندۆمی بە بەهای 17.7 ملیۆن دۆلار هاوردەکردووە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 18% زیادی کردووە.

دەشڵێت، پێدەچێت بەهای هاوردەکردنی ئیندۆمی زۆر زیاتر بێت لەو ژمارەیە و رەنگە لە داهاتوودا  50 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

مەرسومی ڕاشیگەیاندووە، بانکی فیدراڵیی ئەمریکا سەری لەو ژمارەیە سوڕماوە و پرسیاری ئەوەیان کردووە، کە ئایا عیراقییەکان بەو رادەیە حەزیان لە ئیندۆمییە؟ یاخود ئەمە ئامرازێکە بۆ بردنەدەرەوەی پارە بە قاچاخ.

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

  • وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى راگرتنى هاوکاری هاوپەیمانان رونکردنەوە دەدات

  • فەرمانبەران دوای خانەنشین بونیان بەم جۆرە مووچە وەردەگرن

  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

سەرەکی