کارگەیەکی ئاسن لە سلێمانی
22   کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

ناوەندی هەواڵ

لە كوردستان كەرتی پیشەسازی بەرەو پوكانەوە دەچێت، لەسلێمانی بەڕێژەیەكی زۆر كارگەكان داخراون.

ئارام بابان، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێـمانی لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، كە ساڵی 2024ساڵێكی زۆر خراپ و نەهامەتی بوو بۆ پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەتی، چونكە لەوساڵەدا لەكۆی هەزار و73كارگە، تەنها 200كارگەیان لەكاركردن بەردەوامن و873 كارگەش لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لەسنووری سلێمانی داخراون، داخستنی ئەم كارگانەش وایكردووە كە 100هەزار كەسی بێكاربن، ئەو ئەندامەش باسی لەوەكرد هۆكاری داخستنی كارگەكان، دەخاتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و دەڵێت گەر حكومەتی هەرێم بەدەم كێشەكانەوە بچوایە ئەوا بە هەفتەیەك چارەسەری دەكرد.

وتیشی: داخستنی كارگەكان لەسنووری سلێمانی چەندین هۆكار لەخۆ دەگرێت، هۆكارەكانی وەك: گرانكردنی نرخی كارەبا بە چەند قۆناخێك كە نرخی یەك كیلۆوات كارەبا لە 20 دینارەوە بۆ144 دینار بەرزكرایەوە.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی سلێمانی، رێگرینەكردن لە هاوردەكردنی ئەو كاڵایانەی كارگەكانی نێوخۆ بەرهەمی دەهێنن، بوونی رۆتینێكی زۆر لە فەرمانگەكانی حكومەت ورێگریی بازگەكانی عێراق لە ناردنی بەرهەمی نێوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق هۆكارێكی دیكەی داخستنی كارگەكانن و كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان بووە.

 

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

  • وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌ تاڵانبراوه‌كانى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ین

  • هەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردوە و داواى مووچەى مانگى یەک دەکات

  • هەرێم بەردەوامە لە ناردنی وەفد؛ بەغداش ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك روونکردنەوە دەدات

  • کەرکوک؛ پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمى کێڵگە نەوتییەکان رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا

سەرەکی