نەوت و دۆلار
21   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی 20-1-2025 دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكاربوو، كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و دۆلار هەبوو و بەرزبوونەوە، بەڵام نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە.
نرخی گرامێك زێر بە 87 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێك زێڕ بە بڕی دوو هەزار دینار بەرزبوەوە و لە هەمان كاتدا نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی 100 دۆلار بە بڕی 50 دینار بەرزبوەوە.
لە بازاڕەكانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 83 دۆلار و 13 سەنتە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 77 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەوەش بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەك كیلۆگرام زێڕ بریتیە لە 87 هەزار و 633 دۆلار و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و 725 دۆلارە، نرخی یەك گرام زێڕیش 87 دۆلار و 64 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێك زێر بە بڕی دوو هەزار دینار بەرزبوەوە.
نرخی زێر لە بازارەكانی جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 395 هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە  553هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 607 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخی، 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 900 دینارە.
بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر 100 دۆلارێك بە بڕی 50 دینار بەرزبوەوە.
نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 153 هەزار دینار.
 نرخی 100 پاوەندیش بەرامبەرە بە 181 هەزار و 250 دینار.
100 دۆلاری ئەمریكی بە هەشت ملیۆن و 300 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەكرێت.
100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێم بەرامبەرە، بە سێ هەزار و 468 لیرەی توركی.

 

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

  • وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌ تاڵانبراوه‌كانى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ین

  • هەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردوە و داواى مووچەى مانگى یەک دەکات

  • هەرێم بەردەوامە لە ناردنی وەفد؛ بەغداش ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك روونکردنەوە دەدات

  • کەرکوک؛ پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمى کێڵگە نەوتییەکان رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا

سەرەکی