×

وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
2024-11-12 105 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی بودجەی 2025 ە

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، حكومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی بودجەی 2025 ە و ئەگەری كورتهێنانیش هەیە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2025 و ئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدان و زیادكردنی داهاتە نانەوتیەكان و سەقامگیری زیاترە لە ئابووری وڵاتدا.
عەتوانی وتیشی: بودجەی بەكاربردن خەریكە درێژ دەبێتەوە بۆ بودجەی وەبەرهێنان، ئەوەش بارگرانی بۆ بودجە زیاد دەكات و ئامانجەكانی سنووردار دەكات، بۆیە پێویستمان بە داهاتی نانەوتی زیاترە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: حكومەت بەردەوامە لە گێڕانەوەی ئەو قەرزە دەرەكییانەی لەسەریەتی، لەبەرامبەر ئەوەدا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە هەندێكی دیكەش لە قۆناغی دەستپێكردندان، ئەمانەش كاریگەریی هەبووە لەسەر بودجە و خەرجییەكانی هەر بۆیە چاوەڕێ دەكرێت هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو كورتهێنان لە بودجەدا هەبێت.

 

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی