2024-11-16 299 جار خوێنراوەتەوە

​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

ناوەندی هەواڵ

چەندێكە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەغداد بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بە بێ پاساو مووچە دوادەخات، بەڵام لە زاری خۆیانەوە ئاشكرابوو كە هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خۆیانن.

میدیای پارتی و بەدیاریكراوی مەسرور بارزانی، بڵاویكردووەتەوە: هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی مانگی 10 بۆ نەناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە و ڕەنگە سبەی داهات بۆ بەغدا بنێردرێت.

بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ "ئیرادە میدیا" وێڕای پشتڕاستكردنەوەی نەناردنی داهاتی ناوخۆ لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا، "ئەگەر هەفتەی ڕابردوو هەرێمی كوردستان  داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا بناردایە، ئەوا تاوەكو سبەی یەكشەممە گوژمەی یەكەمی مووچەی مانگی 10 خەرج دەكرا".

بەڵام بەوتەی سەرچاوەكە "تاوەكو ئێستا داهاتی ناوخۆ نەنێردراوە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە هەفتەی ڕابردوو بەتەواوی ئامادە نەكراوە، چونكە ئەو داهاتەی بەغدا داوای دەكات هی مانگی حەوتە و پێویستە 50%ی بۆ بەغدا بنێردرێت".

"ئەگەر تاوەكو سبەی ئێوارە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نەنێردرێت و لەلایەن بەغداش هیچ بڕە پارەیەك خەرج نەكرێت، ڕۆژی دووشەممە 18ی مانگ، شاندێكی دیكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ بابەتی مووچە دەچێتەوە بەغداد". سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وای وت.

ئەوەش لەكاتێكدایە میدیای پارتی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكردووە " تاوەكو ئێستا داهاتی ناوخۆ نەنێردراوە و ڕەنگە سبەی بنێردرێت، ئینجا دەست بە خەرجكردنی مووچە دەكرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە بە وتەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەت "سوودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵێنی داوە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ خەرج بكات".

بەڵام وتەبێژی حكومەت باسی ئەوەی نەكردووە ئایا خەرجكردن و دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكەوێتە پێش سەرژمێری یان دوای سەرژمێری.

 

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

  • وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى راگرتنى هاوکاری هاوپەیمانان رونکردنەوە دەدات

  • فەرمانبەران دوای خانەنشین بونیان بەم جۆرە مووچە وەردەگرن

  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

سەرەکی