2024-11-21 183 جار خوێنراوەتەوە

بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

ناوەندی هەواڵ

نرخی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین، بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد و نزیک دەبێتەوە لە 100 هەزار دۆلار، ئەوەش هەر پەیوەست دەکرێت بە هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمەریکا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دراوی ئەلیکترۆنى بیتکۆین، بە 95 هەزار و 40 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و یەکەمجاریشە لە مێژوی دراوەکەدا ئەو نرخە تۆمار بکات.

بەرزبونەوەی نرخی بیتکۆین بەو شێوەیە لە کاتێکدایە، لە دو هەفتەی رابرودا، بە ڕێژەی 40% بەرزبوەوە بە تایبەت لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکای بردەوە کە لەو کاتەوە بەبەهای زیاتر لە چوار ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە سندوقی ئاڵوگۆری بیتکۆین کراوە.

لەبارەى هۆکارەکانی ئەو بەرزبونەوە بەرچاوەی نرخی ئەم دراوە ئەلیکترۆنییەوە ، شارەزایان پێیان وایە، گۆڕینی نەخشەی سیاسیی ناوخۆی ئەمەریکا لە دوای سەرکەوتنی گەورەی کۆمارییەکان، هۆکاری سەرەکییە، چونکە وەک ئەوان دەڵێن: بازاڕی دارایی گەشبینە بە هاتنەسەرکاری ئیدارەی ترەمپ و دانانی یاسا و رێسای پەیوەست بە دراوە دیجیتاڵییەکان، لەکاتێکدا چەندین کەسایەتیی تری لایەنگری دراوە دیجیتاڵییەکان لە هەڵبراردنەکانی ئەمەریکا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

  • وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى راگرتنى هاوکاری هاوپەیمانان رونکردنەوە دەدات

  • فەرمانبەران دوای خانەنشین بونیان بەم جۆرە مووچە وەردەگرن

  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

سەرەکی