×

10   کاتژمێر پێش ئێستا 290 جار خوێنراوەتەوە

سودانی لەبارەی مووچە وەڵامی کۆتایی پەرلەمانتارە کوردەکانی دایەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەپەرلەماای عێراق بەپەرلەمانتارانی کوردی ڕاگەیاند، جێبەجێنەکردنى ماددەکانى بودجە و رادەستنەکردنى داهات، کێشەى بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دروستکردووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەشداری كرد و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی كورد سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاند، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم 12.67% هەر ئەو 763 ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاندووە، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی مووچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارە و ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە!

دەشڵێت: محەمەد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتی، “مەسەلەی مووچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ ماددە و بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم ٪12.67% هەر ئەو 763 ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا”.

بە وتەی سۆران عومەر، سودانی وتویەتی، “هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموارەی یاسای بودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتوو”.

هاوکات، د. بڕیار ڕەشید بە ئیرادە میدیای وت، وەڵامی سودانی بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران لەبەرامبەر داواکاری فراکسیۆنی یەکێتی:- جێ بەجێ نەکردنی ماددەکانی ناو موازەنەو کێشەی ڕادەست نەکردنی داهاتی نانەوتی و گومرگی و خاڵە سنورەکان کێشەی دروست کردووە بۆ مووچە.

دەشڵێەبە هیواین بە تعدیلی یاسای موازەنەو و دەستپێکردنەوەی هەنارەدەی نەوت ئەم گرفتە بگاتە چارەسەر. 

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو بڕیار لە نزیکترین کات خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.

  • وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی دەرکرد

  • سودانی لەبارەی مووچە وەڵامی کۆتایی پەرلەمانتارە کوردەکانی دایەوە

  • نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

  • کۆمەڵی دادگەری: ڕازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە

  • بەغدا بەشێك لە كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە

  • وەفدێك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغداد

  • بە بەهاى 83 ملیار دۆلار زێڕى تێدایە.. چین دۆزینەوەى کانێکى زێڕى ڕاگەیاند

  • کاروان یاروەیس: لە بودجەى 2025 پشکى هەرێم زیاد ناکات

  • وەزارەتى دارایى بەردەوام داواى لیستى مووچە دەکات و مووچەش دابەشناکات

سەرەکی