×

16   کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵی دادگەری: ڕازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە

ناوەندی هەواڵ

کۆمەڵی دادگەری هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و ڕایدەگەیەنێت  ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و نادیارى له‌ داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌ ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه،‌ وه‌ك له‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیدا هاتووه‌، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵی دادگەریدا هاتووە، دواخستنى مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ڕۆژ، به ‌سته‌مێكى گه‌وره‌ ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین.

ئاماژە بەوەشدراوە، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌.

کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت،ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له‌ چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.

دەقى ڕاگەیەنراوەکەی کۆمەڵی دادگەری:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
جه‌ماوه‌رى به‌ڕێزى هەرێمی كوردستان
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى به‌ڕێز

ئێمه‌ وەک كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، دواخستنى مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ڕۆژ، به ‌سته‌مێكى گه‌وره‌ ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین و ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و نادیارى له‌ داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌ ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه،‌ وه‌ك له‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیدا هاتووه‌، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له‌ چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.

هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان
3/12/2024


  • نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

  • کۆمەڵی دادگەری: ڕازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە

  • بەغدا بەشێك لە كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە

  • وەفدێك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغداد

  • بە بەهاى 83 ملیار دۆلار زێڕى تێدایە.. چین دۆزینەوەى کانێکى زێڕى ڕاگەیاند

  • کاروان یاروەیس: لە بودجەى 2025 پشکى هەرێم زیاد ناکات

  • وەزارەتى دارایى بەردەوام داواى لیستى مووچە دەکات و مووچەش دابەشناکات

  • بڕی ئەو پارەیە ئاشکرابوو کە عێراق لەماوەی نۆ مانگدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە

  • د.نەرمین مەعروف: تەنها مەرج بۆ مووچەی هەرێم تەوتینە

سەرەکی