×

2024-11-30 185 جار خوێنراوەتەوە

کاروان یاروەیس: لە بودجەى 2025 پشکى هەرێم زیاد ناکات

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، هەرچەندە رێژەى دانیشتوان لە سەرژمێرى گشتیدا 14%ى عێراق تێدەپەڕینێت، بەڵام پشکى هەرێم لە بودجەدا بۆ ساڵى ئایندەش زیاد ناکرێت.

لە یاساى بودجەى 2023 و 2024 و 2025ـى عێراق، پشکى هەرێمى کوردستان بە 12.67% دیاریکراوە، بەڵام بەگوێرەى ئەنجامى بەرایى سەرژمێریى دانیشتووان، هەرێمى کوردستان 14%ى کۆى دانیشتووانى عێراق پێکدەهێنێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، بۆ بودجەى ساڵى 2025 ناتوانین پشکى هەرێمى کوردستان لە 12.67% بۆ 14% زیاد بکەین، چونکە بودجەى عێراق بۆ سێ ساڵە و گۆڕانکارى لە دەقى بودجەکەدا نەکراوە.

دەشڵێت، پاش تەواوکردنى قۆناغى سێیەمى سەرژمێریى دانیشتووان و راگەیاندنى ئەنجامە فەرمییەکان، سەرژمێرییەکە دەبێتە بنەماى دیاریکردنى بودجەى 2026 و ساڵانى دواتر

بەوتەى کاروان یاروەیس لە ئێستادا حکومەتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکردنى خشتەى بودجەى 2025ـە، گۆڕانکارى لە ژمارەکان دەکات وەکو بڕى بودجە و خەرجییەکان و دواتر رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەرانى دەکات، بەڵام دەقى یاساکە گۆڕانکارى تێدا ناکرێت.

 

  • وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی دەرکرد

  • سودانی لەبارەی مووچە وەڵامی کۆتایی پەرلەمانتارە کوردەکانی دایەوە

  • نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

  • کۆمەڵی دادگەری: ڕازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە

  • بەغدا بەشێك لە كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە

  • وەفدێك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغداد

  • بە بەهاى 83 ملیار دۆلار زێڕى تێدایە.. چین دۆزینەوەى کانێکى زێڕى ڕاگەیاند

  • کاروان یاروەیس: لە بودجەى 2025 پشکى هەرێم زیاد ناکات

  • وەزارەتى دارایى بەردەوام داواى لیستى مووچە دەکات و مووچەش دابەشناکات

سەرەکی