×

خاوەنپێداویستیەکی تایبەت
2024-12-03 127 جار خوێنراوەتەوە

وەفدێك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغداد

ناوەندی هەواڵ

شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی بەغدا دەكەن، پرسی سەرەكیش هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكانە.
11 ساڵە بەستنی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە لەو ماوەیەدا نزیكەی 30 هەزار خاوەن پێداویستی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تۆماركراون، لەو ژمارەیە نزیكەی 14 هەزاریان لیژنەیان بۆ كراوە و چاوەڕێی بەستنی مووچەكانیان دەكەن.
لە عێراق یاسای خاوەن پێداویستیی تایبەتی ژمارە 38ـی ساڵی  2013 هەموار كراوەتەوە و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە 170 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 400 هەزار دینار ، بەڵام لە هەرێمی كوردستان مووچەیان 100 بۆ 150 هەزارە و تاوەكو ئێستا هاوتا نەكراوە.
لیستی تۆماری نوێی خاوەن پێداوسیتییە تایبەتەكان، كە ژمارەیان زیاتر لە 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستییە، هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ ئەوانەی مووچەیان هەیە ژمارەیان دەبێتە 102 هەزار كەس. 

  • وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی دەرکرد

  • سودانی لەبارەی مووچە وەڵامی کۆتایی پەرلەمانتارە کوردەکانی دایەوە

  • نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

  • کۆمەڵی دادگەری: ڕازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە

  • بەغدا بەشێك لە كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە

  • وەفدێك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغداد

  • بە بەهاى 83 ملیار دۆلار زێڕى تێدایە.. چین دۆزینەوەى کانێکى زێڕى ڕاگەیاند

  • کاروان یاروەیس: لە بودجەى 2025 پشکى هەرێم زیاد ناکات

  • وەزارەتى دارایى بەردەوام داواى لیستى مووچە دەکات و مووچەش دابەشناکات

سەرەکی