2024-12-28 284 جار خوێنراوەتەوە

رۆژنامەی العرب: سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

رۆژنامەی (العرب) لە نوێترین راپۆرتى خۆیدا بڵاویکردووەتەوەن شكستهێنانی پرۆسەی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هیواكانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی لەباربرد بۆ دەرچوون لەو قەیرانە داراییە توندەی بەدرێژایی ئەمساڵ بەرۆكی گرتن و  كاریگەرییەكانی رەنگدانەوە قوڵی هەبوو لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی هاوڵاتیان و توێژێكی بەرفراوان بەدەست ناڕێكی وەرگرتنی موچەكانیانەوە ناڵاندیان.

رۆژى 25ی ئازارى 2023 و بە بڕیارى دادگاى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێم کە 450 هەزار بەرمیلى رۆژانە بوو راگیرا، مانگى ئەیلولى 2023 ـش تورکیا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، بەڵام تا ئێستا بەهۆى داواکردنى پارەیەکى زۆرەوە لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە لە عێراق، هەناردەى نەوت دەستى پێنەکردووەتەوە.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان پێدەنێتە ساڵێكی نوێوە، كە سەختی و ئاڵۆزییەكانی لەسەر هەردوو ئاستی ئابوری و كۆمەڵایەتی كەمتر نابێت لە ساڵی رابردوو، ئەوەش لەكاتێكدایە، كە روبەڕوی فشارێكی توندی هێزە شیعییە دەسەڵاتدارەكان بووەتەوە، بۆ كۆتوبەندكردنی دەسەڵاتەكانی و بەردەوامی پشتبەستنی دارایی بە حكومەتی بەغداد، ئەو دۆخەش پاڵنەر دەبێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی خراپی باری گوزەران  و داواكردنی قەرەبوو لەلایەن كۆمپانیا نەوتیەكانەوە هەناردەكردنەوەی نەوت زەحمەتتر دەكات.

بە پێى زانیارى سەرچاوە عێراقییە ئاگادارەكان لە دۆسیەی نەوت  لایەنی كەم (9) كۆمپانیای نەوتیی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بەدەستهێنانی قەرەبوی گەورە، بەهۆی ئەو زیانانەی لێیان كەتووە لە ئاكامی راگرتنی نەوتی هەرێم، كە ئەوەش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت زۆر ئاڵۆزتر دەكات.

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی