چەند منداڵێک لەناو خۆڵدا یاریی دەکەن
2025-02-03 62 جار خوێنراوەتەوە

چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن

ناوەندی هەواڵ

ڕەنگە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بۆ دایكان و باوكان شۆكهێنەر بێت و بەنیازیش نەبن كار بە ئەنجامەكەی بكەن، بەڵام ڕاستییەكە و یاریكردنی منداڵ لەناوخۆڵ و قوڕدا بەرگریی جەستەی بەهێز دەكات.
لە توێژینەوەیەكی زانستیدا كە لە فنلەندا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە یاریكردنی منداڵان لەناو خۆڵ و قوڕ و لمدا بەرگریی جەستەیان بەهێزدەكات، توێژینەوەكە لەسەر ئەوە ئەنجامدراوە كە ئایا چۆن دەتوانرێت بەرگریی جەستەی منداڵ بەهێزبكرێت كاتێك لەسروشتدا یاری دەكات.
دواتر توێژەران لەماوەی چەند مانگێكدا چەندین منداڵیان خستەژێر تاقیكردنەوەوە و بۆیان دەركەوت، ئەو منداڵانەی لەناو خۆڵ و قوڕ و لمدا یارییان كردووە بەرگریی جەستەیان بەهێزتربووە، بەراورد بەو منداڵانەی لەیاریگە یاخود شوێنی داخراو و قوڕ و لمی پیشەسازی یارییان كردووە.
ئەو بەشەی توێژینەوەكە سەرنجڕاكێشە كە باس لەوەدەكات، ئەو بەكتریایەی لەنێو قوڕ و لمی سروشتیدا هەیە، یارمەتی كۆئەندامی بەرگریی جەستەی منداڵان دەدات و دەیپارێزێت لەو نەخۆشیانەی بەهۆی لاوازی بەرگریی جەستەوە تووشی هەر منداڵێك دەبن لەوانەش هەستیاری پێست.
ئەو توێژینەوەیە لەكاتێكدایە، پێشتر ئەنجامی توێژینەوەیەكی سویدی لەساڵی 2024 دەریخستبوو، ئەو منداڵانەی بەشێوەیەكی سروشتی و لەناو كێڵگە و ئاژەڵ و گوندەكاندا گەورە دەبن، بەرگریی جەستەیان بەهێزترە و كەمتر تووشی هەستیاری دەبن.
 

 

  • چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن

  • نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

  • سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

  • هۆكاره‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌؛ تووشبووانى سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ شاره‌زوور زیاد ده‌كات

  • بەشێک لەو خواردن و خوانەى شێرپەنجە زیاد دەکەن

  • چۆن زەخت و فشارە دەرونیەکان کۆنترۆڵ دەکەیت ؟

سەرەکی