2024-12-31 230 جار خوێنراوەتەوە

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە

ئەندامێکى لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە و لە ئەگەرى گۆڕانکارى بەسەر بەک دۆلار ئەوا بۆ هەر رۆژێک سێ ملیۆن و 350 هەزار دۆلار بودجەی عێراق کەمدەبێتەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە و بووەتە هۆی بارگرانی بۆ سەرشانی دەوڵەت و هاوڵاتییانیش.

وتیشى، ئەگەر بەهای یەک دۆلار گۆڕانکاری بەسەردابێت، ئەوا بۆ هەر رۆژێک سێ ملیۆن و 350 هەزار دۆلار بودجەی عێراق کەمدەبێتەوە و زیانی بەردەکەوێت.

ساڵانێکە بەهاى دۆلار لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوام بەهاکەى لە گۆڕاندایە، بە شێوەیەک لە ئێستادا بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 152 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی