دیناری عێراقی
2024-12-31 236 جار خوێنراوەتەوە

به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن

ناوەندی هەواڵ

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كۆتاییهاتنى مووچه‌ى مانگى 12 ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ 31-12-2024 و سبه‌ینێ یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێی 2025 ه‌ به‌وه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نها 10 مانگ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى داوه‌.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەلایەن فەرمانگەی ژمێریارییەوە سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی تەواوی فەرمانگە و پارێزگاکان بەگوێرەی خشتە تەواوکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تەمویلکردنی مووچەی ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و ژمێریاری تێدابووە بەتایبەت وردبینیکردنی تەرازووی پێداچوونەوە کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵدا ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە وردبینییە داراییەکان.

"رێوشوێنی گرنگ دەگرینەبەر بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بە خێرایی و دڵنیابوونەوە لەوەی تەواوی فەرمانبەران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن". وەزارەتی دارایی عێراق وا ده‌ڵێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەرپرسیاربن لەو زانیارییانەی بڵاویدەکەنەوە و پشت ببەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان.

راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت " ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە بەش ناکات و چاوەڕێین بەغداد ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە".

ساڵى 2024 چه‌ندین جار به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و خودى سه‌رۆكى حكومه‌ت دڵنیاییان دابوو كه‌ پێش كۆتایى ساڵ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 12 وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده‌سه‌ر و دوو مووچه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران نه‌درا.

نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌رێمى كوردستان داهاتى شه‌ش مانگى 2024 ى ڕاده‌ستى به‌غداد نه‌كردووه‌، له‌كاتێكدا داهاتى ناوخۆى هه‌رێم زیاتره‌ له‌ 400 ملیار دینار و به‌غداش به‌رده‌وام به‌شێكى پاره‌ى مووچه‌ى بۆ ناردووه‌، به‌ڵام ئاماده‌نین له‌داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى قاچاغ مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ن.


  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی