2025-01-11 107 جار خوێنراوەتەوە

تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە دەبێت 63 ساڵ

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ 12-11-2024 پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی كە لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ ئەنجام بدات و بەپێی كارنامەی دانیشتنەکەش خوێندنەوە یەكەم بۆ پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی دەكرێت. 

هەروەک لە کارنامەکەدا هاتووە لەدانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ڕێكخستنەوەی خزمەتگوارییەكان دەكرێت، هەروەها بڕیارە ڕۆژی دووشەممەش 13-1-2025 پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەك، بەپێی كارنامەكەش یەكێك لە تەوەرەكان گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ پرۆژەهەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 و 2024 و 2025.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە:" خاڵی سەرەكی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و  پێشنیارەكە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە 63 ساڵ كە ئێستا  بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی 2019 كراوەتە 60 ساڵ".

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی