2025-01-11 175 جار خوێنراوەتەوە

پێشەوا هەورامانى: بەغدا یەک دینارى بۆ مووچەى مانگى 12 نەنادووە

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بەغدا یەک دیناری بۆ مووچەى مانگى 12 نەناردووە و هەچەندە بەڵێندراوە بینێرن بەڵام نەیانناردوە، دەشڵێت، حکومەتی عێراق قەرز دەکات، بەڵام بە هەرێمى نادات.

کۆبوونەوەی نێوان حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتاران و وەزیرانى کورد لە بەغدا کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دواکۆبونەوەکەش پێشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەت لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا بەغدا یەک دیناری بۆ مووچەى مانگى 12 نەناردووە.

وتیشى، چەند وەزیرێک ڕاسپێردراون بۆ ئەوەى پەیامەکانی کوردستان و کۆبونەوەکەى ئەمرۆ بگەیەنن، ئەمساڵ بە هاتن و چوونی شاند بۆ بەغدا تەواو ناکەین و چاوەرێی وەڵامی بەغدا دەکەین.

بەوتەى پێشەوا هەورامانى، شاندێکی دیکەی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکانی هەرێم ئەو هەنگاوەیان پێ دەوترێت کە بڕیارە بینێین، ئەوایش ئامادەن تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەست بکەن بەو مەرجەی بەشە بوودجەی هەرێم بنێرن بەڵام بەغدا ئامادە نییە ئەوە بکات.

به‌گوێره‌ى وته‌ى پێشه‌وا هه‌ورامانى، داواكاریه‌كانى هه‌رێم له‌به‌غدا به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

ـ دەبێت زامنی موچەی ئەمساڵ (2025)ی موچەخۆرانی هەرێم بکرێت‌و بەهیچ شێوەیەک دواکەوتن یان گرفت دروستنەکرێت، وەک ئەوەی لەخشتەی بودجەی دیاریکراوە بنێردرێت، جگە لەمە هیچ مشتومڕێکی دیکە لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ناکەین.

ـ لەو هەموارەی لەبودجەی گشتی دەکرێت، لەو ماددانەی پەیوەندیان بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە، دەبێت هەرێمی کوردستان قسەی خۆی هەبێت بۆ ئەوەی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.

هەورامانى ئاماژەى بەوەکرد، پێشێلکاری مافەکان زۆرن، هەر لەکەرتی تەندروستی، هاوکاریی پێشمەرگە، بودجەی وەربەرهێنان‌ و تەنانەت حکومەتی فیدراڵ لەبانکە نێودەوڵەتییەکانیش قەرزدەکات، لەقەرزەکە بەشی هەرێم نادات، کەچی بۆ دانەوەی قەرزەکان، بەشێک لەبودجەی هەرێم دەبڕێت بەپاساوی ئەوەی بودجەی سیادییە، هەربۆیە هیچ مافێکی دانپێدانراوی دەستوری هەرێمی کوردستان جێبەجێنەکراوە، ئەوەشی تائێستا نێردراوە کەمترە لە7%، هەربۆیە دەبێت لەساڵی 2026 بودجەی هەرێم بنێردرێت".

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی