2025-01-12 132 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەى نەوتى سپى ماڵان سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانى هەرێم رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕە نەوتێک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕێک بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بنێردرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە بڕێک نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان.

سامانە سروشتییەکان ئاماژەی به‌وه‌شداوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق دابینی بکات تەنیا بەشی 19٪ی پێداویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە. ئەگەر ئەو بڕە نەوتەش دابینکرا، بە چەند كاروانێک دەگات و راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى سەرما و سۆڵە دەست بەدابەشکردنى بڕە نەوتێک بەسەر هاوڵاتیاندا دەکرێت، بەڵام بەهۆى ئەو نرخەى بۆ نەوتەکە دانراوە و خراپى کوالێتیەکەى بەشێک لە هاوڵاتیان ئامادە نیین نەوتەکە وەربگرن.

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی