×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

کەرکوک؛ پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمى کێڵگە نەوتییەکان رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستى  ژمارەیەک کێڵگەى  نەوتى کەرکوک كۆمپانیای نەوتی باكورو كۆمپانیای بیرتیش پترۆلیۆم یاداشتی لێكگەیشتینان واژووكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-1-2025، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق  رایگەیاند، یاداشتێكی لێكگەیشتن لە گەڵ كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم (BP)ی بەریتانی واژوكراوە، سەبارەت بە بەرنامەی هەڵسەنگاندنی سەرلەنوێ پێشخستنی تەواوەتی بۆ كێڵگەكانی كەركوك و كێڵگەكانی دەوروبەری.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، رێورەسمی واژوكردنی یاداشتەكە بۆ چواركێلگەكەی كەركوك بەڕێوەچوو، ئامانجی یاداشتەكە، كاركردنە لەسەر رەوانەكردنی پرۆژەی سەرلەنوێ‌ ئامادەكردن و پێشخستنی چوار كێڵگەكەی كۆمپانیای نەوتی كەركوك بۆ كۆمپانیا بەریتانییەكە، لەپێناو زیادكردنی بەرهەم و گەیشتن بە باشترین تێكڕاكانی بەرهەمهێنان لە نەوت و غاز.

  • کەرکوک؛ پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمى کێڵگە نەوتییەکان رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا

  • هەرێم مەسەلەی نەوت بۆ پەردەپۆشكردنی قەرزەكانی لەلای عێراق دەهێنێتە پێشەوە

  • لەبارەى نەوتى سپى ماڵان سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕوونکردنەوە دەدات

  • پێشەوا هەورامانى: بەغدا یەک دینارى بۆ مووچەى مانگى 12 نەنادووە

  • تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە دەبێت 63 ساڵ

  • نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

  • سۆران عومەر: هەرێم پارەی مانگی 12ی بۆ هاتووە و لە خەڵکی شاردووەتەوە

  • حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوت دەكاتەوە

  • پارەى دیکە لە بەغداوە گەیشت و دارایى هەرێمیش روونکردنەوە دەدات

سەرەکی