×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، حکومەتى عێراق لە ساڵى 2024 بڕى 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 335 هەزار 549 دینارى بۆ مووچە ناردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-1-2025، وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی تەموویلی مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ ساڵی 2024، وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات دادپەروەر نەبووە و پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست.


دەشڵێت،  بەپێی کەشفی حسابی وەزارەتمان لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی تەنها (10,026,883,844,549) دیناری وەک شایستەی مووچوخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2024) ناردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بڕی (726,995,775,414) دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێم بڕیوە.


وەک وەزارەتى دارایى ئاماژەى پێکردووەن ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخان کراوە، بەپێی خشتەی (هـ) لە یاسای بوودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی (2024)، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار، بەوەش دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان بڕی (822,642,015,037) دیناری لە تەرخانکراوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی ( 2024) لای حکومەتی فیدراڵی ماوە.

  • جارێکى دیکە تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج و قوربانى هەیە

  • وادەى بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان راگەیەندرا

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

  • ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

سەرەکی