×

2025-01-08 25 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر: هەرێم پارەی مانگی 12ی بۆ هاتووە و لە خەڵکی شاردووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت پارە لەبەغداوە هاتووە بۆمووچەی مانگی 12، بەڵام هەرێم لە خەڵکی شاردووەتەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: بەغداد پارەی مووچەی مانگی 12ی بەفەرمی ناردووە، بە دوو گوژمە 441 ملیارو 493 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی 12ی ناردووە.

دەشڵێت: بۆچی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی لە خەڵک شاردووەتەوە؟.

پێشتریش سۆران عومەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردبوو، ئەوەی حکومەتی هەرێم ناوی ناوە "کورتهێنانی مووچە"، بڕینی ئەو داهاتەیە کە شەش مانگە نەیناردووەتەوە بۆ بەغداد، بۆیە پارەکە لای حکومەتی هەرێمە و دەبێت لە داهاتی ناوخۆ بیدات، چونکە کە پارەی داهاتەکەی نەناردووەتەوە بۆ بەغداد دەبێت بیدات بە مووچە.

هاوکات، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ سێشەممە وتی، ئەو 441 ملیار دینارەی بەغدا ناردوویەتی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی پێ پڕکراوەتەوە.

 وتەبێژی وەزارەتی دارایی، ئەوان دەستبەرداری مووچەی مانگی 12 نابن و چاوەڕوانن بەغداد پارەکە ڕەوانە بکات.

  • نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

  • سۆران عومەر: هەرێم پارەی مانگی 12ی بۆ هاتووە و لە خەڵکی شاردووەتەوە

  • حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوت دەكاتەوە

  • پارەى دیکە لە بەغداوە گەیشت و دارایى هەرێمیش روونکردنەوە دەدات

  • ئیرادە: زانیاریی وردو بەڵگەدار لەسەر مووچە و دۆخی دارایی 2024 بڵاودەکاتەوە

  • به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن

  • ​ دۆلارى ساخته‌ دیمه‌شق ده‌ته‌نێت

  • بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە

  • داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار زیادی كردووە

سەرەکی