×

2025-01-05 167 جار خوێنراوەتەوە

پارەى دیکە لە بەغداوە گەیشت و دارایى هەرێمیش روونکردنەوە دەدات

گوژمەیەکى دیکە لەپارەى مووچە لە بەغداوە خرایە سەر هەژمارى بانکى هەرێم، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایى هەرێم دەڵێت، ئەو 264ملیار دینارەی باس دەکرێت، پەیوەندی بە 441 ملیاردینارەکەى تەواوکارى مووچەى مانگى 11ەوە هەیە و بۆ مووچەى ئەو مانگە خەرجدەکرێت.

بە پێى زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق واژۆى لەسەرناردنی 264 ملیار دینارى دیکە بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەریم کردووە.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ میدیاکانى نزیک لە پارتى  ئاشکراکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق لە 31-12-2024، بڕی 441 ملیار 493 ملیۆن و 599 و 611 دیناری خستە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، ئەو پارەیەش کە ئەمڕۆ واژۆى لەسەر کراوە تەواوکرى 441 ملیار دینارەکەى پێشترە و بۆ مووچەى مانگى 11 خەرجدەکرێت، هیچ پەیوەندییەکى بە مووچەى مانگى 12ەوە نییە.

بەوتەى عەلى حەمەساڵح سەرۆکى رەوتى هەڵوێست هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دابەش نەکردنی موچەی مانگی 12، بەڵگە هەیە عێراق (10 ترلیۆن و 901 ملیار) دیناری ناردو، بەڵام هەرێم دەڵێت، 960ملیارم بە مووچە داوە.

وەک  سەرۆکى رەوتى هەڵوێست دەڵێت، بەتێکڕا مانگانە 988 ملیار دەکات و ئەگەر داهاتى نەوتیش سفر بێت کۆى ساڵەکە بەشى مووچەى هەر 12 مانگەکە دەکات.

  • پارەى دیکە لە بەغداوە گەیشت و دارایى هەرێمیش روونکردنەوە دەدات

  • ئیرادە: زانیاریی وردو بەڵگەدار لەسەر مووچە و دۆخی دارایی 2024 بڵاودەکاتەوە

  • به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن

  • ​ دۆلارى ساخته‌ دیمه‌شق ده‌ته‌نێت

  • بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە

  • داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار زیادی كردووە

  • رۆژنامەی العرب: سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆمارکرد

  • لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

سەرەکی