2025-01-16 234 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك روونکردنەوە دەدات

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند،   ئاماده‌كاریمان‌ بۆ ته‌واوكردن‌ و ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران کردووەن بەڵام هیچ بریارێک بۆ رۆیشتنى شاند بۆ بەغدا نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2025، پیشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دورن لە ڕاستییەوە کە گوایه‌ هه‌تا به‌غدا موچه‌ى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ئاماده‌ناكات ‌و بۆ به‌غداى ڕه‌وانه‌ ناكات.

وتیشى، ئاماده‌كارییمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لیستى مووچه‌ى مانگى یه‌ك ته‌واو بكرێت‌ و هه‌رچى زوه‌ مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ بكرێت، لەڵام لەوە دڵنیاین ئێمە هەرچۆتێک لیستەکە ئامادە بکەین به‌غدا بیانوى لێده‌دۆزێته‌وه‌ و مووچه‌ دواده‌خات.

لەبارەى رۆیشتنى شاندى هەرێم بۆ بەغدا هەورامانى ئاماژەى بەوەکرد، هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ چونى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ به‌غداو هیچ به‌رنامه‌یه‌كیشیان نییه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

بە پێى بەدواداچوونى ئەندامانى لیژنەى دارایى و ژمارەیەک لە بەرپرسانى هەرێم، بۆ ساڵى رابردوو بەغدا مووچەى تەواوى مانگەکانى ئەو ساڵەى بە زیادەوە بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام بەبیانووى جیاجیا حکومەتى هەرێم مووچەى مانگى 12ى فەرمانبەرانى نەداوە و تا ئێستا چارەنووسى بە نادیارى ماوەتەوە.

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی