2025-01-19 310 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم بەردەوامە لە ناردنی وەفد؛ بەغداش ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت

ناوەندی هەواڵ

 ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات، بەغداش دەستی بە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی کرد و ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، تا ئەو مەرجانەی دایناوە هەرێم جێبەجێی دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ ئیرادە میدیا ئەوەی ئاشکراکرد، بۆ وەڵامدانەوەی دوا ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی عێراق و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران، وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب دەچێتە بەغداد.

وتیشی: وەفدەکە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دارایی و ئابووری هەرێم و ئەندامێتی هەر یەکە لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 12ی ساڵی 2024یان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش نادیارە.


كێشەكانی ساڵی ڕابردووی نێوان هەولێر و بەغدا كەڵەكە بوون ، هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر هەبوون لەبارەی مووچە تایبەت بوون بە ساڵی 2024، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت، بەتایبەت ئێستا کێشە بۆ مووچەی مانگی یەک دروست بووە و هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی لەلایەن بەغداوە نییە.

وەفدەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئامادەکاری بۆ ڕێککەوتنی نوێ و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ دەکەن، گفتوگۆش لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و شایستە داراییەکان دەکەن، لەگەڵ ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران.

چوونی ئەو وەفدە لەکاتێکدایە، بڕیار بوو  وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە پێکدێن لە وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق  لەگەڵ سوودانی کۆبنەوە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە و شایستە داراییەکان کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی 11ی مانگی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاری لەسەر درا، بەڵام کاتی کۆبوونەوەکە تا ئێستا دیارنییە. 



  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی