چەند ئەی تی ئێمێکی هەژماری من
17   کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی خواستی پڕكردنەوەی فۆرمی هەژماری من یان لە بانكەكان نییە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “هەژماری من” ڕێگەیەكی نوێی نوێی تۆماركردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی. ئەوەی جێی سەرنجە لیستەکە بانکە کوردستانییەکانی تێدانییە و تەنها بانکە ئەهلییەکانی عێراقی تێدایە، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغدادەوە بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی تۆماركردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من”، لەمەودوا  فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕكردنەوەی فۆڕمێكی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربكەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانكی.

ڕوونیشیكردەوە كە ئەم بژاردە نوێیە بەشێكە لە هەوڵەكانی “هەژماری من” بۆ ئاسانكاری لە تۆماركردنی فەرمانبەران تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی ئاسان و بەبێ سەردانیكیردنی بنكەكانی تۆمار خۆیان تۆماربكەن.
ئەو داواكارییەی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەكاتێكدایە، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی سنوری پارێزگای سلێمانی خواستی ئەوەیان نییە فۆڕمی هەژماری من پڕبكەنەوە و پێشوازی لێناكەن، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ جەختكردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراق كە دەبێت تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت.

داواكەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، چارەنوسیشیی نادیارە، ئەمرۆ شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق شاندێكی ناردووەتە هەرێمی كوردستان بۆ وردبینی لیستی مووچە و خەرجییەكانی هەرێم.

دوێنێ شاندی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی هات، بەغداد داوای كردووە نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا بنێردرێت و تەوتینی مووچەش لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت، هاوكات وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران دەكەن.

پرۆژەی هەژماری من دەبوو لە سەرەتای ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەیەوە مووچەی پێوەربگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین کەمترین فەرمانبەر ئامادەیە پڕی بكاتەوە، پرۆژەكە نزیكە لە شكست.

 

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

  • وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌ تاڵانبراوه‌كانى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ین

  • هەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردوە و داواى مووچەى مانگى یەک دەکات

  • هەرێم بەردەوامە لە ناردنی وەفد؛ بەغداش ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك روونکردنەوە دەدات

  • کەرکوک؛ پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمى کێڵگە نەوتییەکان رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا

سەرەکی