2025-01-19 159 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردوە و داواى مووچەى مانگى یەک دەکات

لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا مووچەی مانگی یەک دابەش دەکات، لەهەرێمی کوردستانیش فەرمانبەران لەچاوەروانی مووچەی مانگی 12 ساڵى ڕابردوودان.
 حکومەتی هەرێم دۆشداماوە ونازانێت چۆن بریار لەسەر مووچەی مانگی 12 بدات، بەڵام خۆی کۆکردووەتەوە تا لیستی مووچەی مانگی یه‌ك ڕەوانەی بەغدا بکات.

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەکاری  بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی یه‌كی فەرمانبەرانی خۆی کردوە و ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک و لە ژێر هیچ بیانوویەکدا مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەو پێیەی بەغدا مووچەی تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، هاوکات دەڵێت، بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە پێویستە ڕێککەوتن بکرێت و ئەو مەرجانەی دایناوە هەرێم جێبەجێی بکات .

سەرباری هەموو ناڕوونییەکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێم چاوەروانی بەغدایە بۆ ناردنی برەپارەیەکی دیکە بۆ مووچە، لەگەڵ ئه‌وه‌ى پاره‌ى داهاتى ناوخۆى له‌به‌رده‌ستدایه‌ و نایه‌وێت به‌و پاره‌یه‌ مووچه‌ دابین بكات.

ئێستا وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەلیستی مووچەوە لە بەغدان. وەک دەردەکەوێت وەفدەکە جیاواز لە پێدانی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە حکومەتی فیدراڵی، بۆ وەڵامدانەوەی دوایین ڕاگەیه‌ندراوی وەزارەتی دارایی عێراق و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و چارەسەری کاتیی پێدانی مووچەی مانگی 12 و یەکی فەرمانبەرانی هەرێم تا کاتی یەکلایی کردنەوەی پرسەکە لە ئاستیکی بەرزتردا،گەشتونەتە بەغداد.

کێشە و پرسی مووچە لە نێوان هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق بەرەو کەڵەکە بوون دەچێت، کێشەکان جیاواز لەوەی بەرپرسان باسی دەکەن ، تەکنیکی و شاردنەوەی داهاتن لە هەردوو لاوە ، هاوکات سیاسین و پێویستیان بە چارەسەری بنەڕەتییە لە ئاستی باڵادا، هەروەک چۆن لە چەندین لێدوان و کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا پەرلەمانتاران داوا دەکەن کێشەکان لە ئاستێکی بەرزتردا قسە و ڕێککەوتنی لەبارەوە بکرێت.

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

  • وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌ تاڵانبراوه‌كانى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ین

  • هەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردوە و داواى مووچەى مانگى یەک دەکات

  • هەرێم بەردەوامە لە ناردنی وەفد؛ بەغداش ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك روونکردنەوە دەدات

  • کەرکوک؛ پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمى کێڵگە نەوتییەکان رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا

سەرەکی