10   کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

وەزارەتی دارایی عێراق داوای گۆڕینی لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەریمی کوردستان کردووە و بەو پێشە بێت جارێکی دیکە گۆڕانکاری لە لیستی مووچە دا دەکرێت.

بەپێى زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق، داوای کردووە لیستی ناوی فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێمووچە و کاتی دەستبەکاربوونەوەیان تۆمار بکرێت و بۆیان بنێردرێت.

میدیاکانى نزیک لە پارتى لە زارى بەرپرسێکى باڵاى حکومەت کە ناوەکەى ئتشکرا نەکردووە رایگەیاندووە، شەوی رابردوو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکان سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بوون بۆ نێو لیستی مووچەی مانگی یەک، کە مۆڵەتی بێ مووچەن و کارەکانیان تەواو کردووە.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، بەغدا دەیەوێت بزانێت ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەن کەی دەوام دەکەنەوە، چونکە دەبێت بەگوێرەی ئەوە، پارە بۆ مووچەی مانگی یەک ئامادە بکرێت. 

سبەینێ مانگى یەکى ئەمساڵ کۆتاى دێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتىهەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنى دانەنراوە، لە کاتێکدا بەرپرسانى وەزارەتى دارایى عێراق چەند جارێک رایانگەیاندووە کە بەغدا پارەى مانگى 12ى ناردووە.

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

  • وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى راگرتنى هاوکاری هاوپەیمانان رونکردنەوە دەدات

  • فەرمانبەران دوای خانەنشین بونیان بەم جۆرە مووچە وەردەگرن

  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

سەرەکی