6   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

ناوەندی هەواڵ

نوسینگەی پەرلەمان خشتەی دانیشتنی پەرلەمانی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە و وادەی دەنگدانی بە هەموواری پرۆژە یاسای بودجە دیاریکرد.

بەپێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی یەک شەممە،2ی شوبات، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچیت و یەکێک لە بڕگەکانیشی، دەنگدانە بە هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2024-2025.

هەفتەی ڕابردوو بڕیاربوو هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2025 دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام لە پەرلەمان بەهۆی ناکۆکی بەشێک لەلایەنەکان لەسەر برگەی تەرخانکراوی دارایی بۆ تێجووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم، دانیشتنەکەیان بەجێهێشت و بەوهۆیەششەوە دەنگ نەدرا.

شەوی ڕابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم کوتلە بەشدارەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووە و بەپێی زانیارییەکان ڕێککەوتن کراوە بۆ دەنگدان بە هەموواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە بارەی هەمواری یاسای بودجە ڕایگەیاند، هەموارەکە بەبێ گۆڕانکاری دەنگی لەسەر بدرێت.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون كە هەمواری یاسای بودجە بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات بۆ عێراق ئەوەش كاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ تەموویلكردنی بودجە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەجۆرێك كە بتوانرێت لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا ئەو هەموارە تێپەڕێندرێت”.

هەموارەکە لە مادەی 12ی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.


  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

سەرەکی