بازارێکی تورکیا
2025-02-03 73 جار خوێنراوەتەوە

لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

ناوەندی هەواڵ

لەماوەی 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا و باكوری كوردستان 35 هێندە زیادیكردووە، بەوەش توركیا لە ڕیزی شەشەمین وڵاتدایە لە كۆی 140 وڵاتی جیهان كە هەڵاوسان تەنگی پێ هەڵچنیوە.
دوای ئەوەی دەستەی ئاماری توركیا بڵاوی كردەوە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە توركیا و باكوری كوردستان 42.12 بووە، ناوەندی توێژینەوەی كۆنفیدراسیۆنی سەندیكاكانی كرێكارانی شۆڕشگێڕ راپۆرتێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە ڕێژەی هەڵاوسان لە تەواوی ناوچەكانی توركیا و باكوری كوردستان زۆر لەوە زیاترە كە ڕاگەیەندراوە.
دەستەی ئاماری توركیا دەڵێت ڕێژەی هەڵاوسان مانگی ڕابردوو (كانونی دووەمی 2025) لە سەدا 5.03 بووە، بەڵام ناوەندەكە دەڵێت ڕێژەی هەڵاوسانی ئابوری لە توركیا و باكوری كوردستان لە مانگێكدا بە جیا لە ڕێژەی هەڵاوسانی 110 وڵات زیاتر بووە لە ساڵێكدا.
سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی توركیا لە ڕیزی شەشەمین وڵاتدایە لە كۆی ئەو 140 وڵاتەی جیهان كە هەڵاوسان تەنگی پێ هەڵچنیون، ڕێژەی هەڵاوسان لەو پێنج وڵاتەی پێش توركیا كەوتوونەتەوە بەم جۆرەیە: زیمبابۆی %404.8، سودان %242.2، باشوری سودان %216.4، ئەرجەنتین %139.7 و ڤەنێزوێلا %60.
ناوەندەكە بە پشتبەستن بە داتاكانی دەستەی ئاماری توركیا لە 2003ەوە تاكو ئێستا بڵاویكردووەتەوە، بە تێكڕایی نرخی كاڵا و شتومەك لە سەدا 24 و نرخی خۆراك لە سەدا 35 زیادی كردووە.

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی