23   کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەڵێت دوای 15 رۆژ كۆبوونەوەی شاندە تەكنیكیەكانیان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد.

لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان هاتووە: دوای 15 ڕۆژ كاری بەردەوام لەنێوان شاندە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە تەكنیكیەكان و جێبەجێكردنی داواكاریەكان و ئامادەكردنی خشتەكان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنیەكان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردوولا لەسەر شایستەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی.

بەوتەی وەزارەتی دارایی، هاوكات لە كۆبوونەوەیەكدا كە ڕۆژی دووشەممەسێی شوباتی 2025لەبینای ئەنجومەنی ئابووری عێراق بەڕێوەچوو، شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی هەریەك لە دكتۆر ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دكتۆر ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان لەبەغداد و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژكار لەئەنجومەنی وەزیران بەڕێوچوو، شاندی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەوڵەكانی  محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و  تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵیان كرد كە هاوكار و هەماهەنگ و پشتیوان بوون بۆ ئەوەی لەسەر شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێككەوتن.                                        

لەبەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: لەلایەكی ترەوە شاندی هەرێمی كوردستان سوپاسی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناو پەرلەمانی عێراقیان كرد كە هاوكار و پشتیوان بوون بۆ پەسەندكردنی هەمواری یاسای بوودجە بەتایبەت بڕگەی تایبەت بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

 "تیمە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی یەكی ساڵی (٢٠٢٥ )ن و چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا تەموویلەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بەگەیشتنی تەمویلەكە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.         " وەزارەتی دارایی وا دەڵێت

 لەكۆتایی ڕوونكردنەوەكەشدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت "شایانی باسە شاندی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان لەتەواوی كۆبونەوەكان ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بەجێبەجێكردنی ئەو پابەندییانە دووپات كردەوە كە دەكەوێتە سەر شانی هەرێمی كوردستان ، ئەوەش لە پێناو ئەوەی كێشەكانی ساڵی ڕابردوو لەبواری لیستی مووچەو خشتەكان و تەمویل وتەرخانكردن و پابەندییەكانی هەرێم دووبارە نەبنەوە و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وەك تەواوی مووچەخۆرانی ناوچەكانی تری عێراق لەكاتی خۆیداو بەبێ كێشە مووچەكانیان بەتەواوی وەربگرن".

 

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

سەرەکی