5   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

چارەنوسى مووچەى 24 هەزار خانەنشین نادیارە

دواى تێپەڕبوونى نزیکەى ساڵێک بەسەر بڕیارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێم، تا ئێستا بەشێکى زۆرى خانەنشینان موچەکانیان هاوتاى خانەنشینى عێراق نەکراوە و چارەنوسى موچەکانیان بەنادیارى ماوەتەوە.

لە 1ی تەمووزی 2024، مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق کرا، بەڵام تەنیا ئەو خانەنشینانە سودمەندبوون کە دواى ساڵی 2014 خانەنشین بوون، بەوتەى بەرپرسێکى خانەنشینانى هەرێم، لە ماوەى زیاتر لە چوارمانگى رابردووى ئەمساڵ لە کۆى 25 هەزار خانەنشین تەنها مامەڵەى یەک هەزاریان تەواو کراوە و تا ئێستا چارەنووسى ئەوانى دیکە نادیارە.

بە پێی یاسای خانەنشینیی عێراق، ئەمساڵ لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 1964 لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان لە 25 هەزار فەرمانبەر زیاترە، خانەنشین بوون، بەڵام تا ئێستا تەنها مامەڵەی نزیكەی هەزار خانەنشین لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان تەواو كراون و مووچەی سێ مانگیان وەرگرتووە.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 24 هەزار خانەنشنینیش، لەبەر ئەوەی مامەڵەكانیان تەواو نەكراون، لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە، مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەوەش گوزەرانیانى زۆر خراپ كردووە و تووشی چەندان كێشە بوون.

لە مانگەکانی ڕابردوودا هەزاران دۆسیەی خانەنشینان کێشەی (یو پی ئێن - ژمارەی کەسی بێهاوتا) یان هەبوو، بەو هۆیەوە مووچەیان ڕاگیرابوو، بە پێى بەدواداچوونى ئیرادە میدیا، بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی نیسان، ئەوانەی مامەڵەی خانەنشینیان تەواوە بووە و مانگی ڕابردوو مووچەی خانەنشینیان بۆ بەستراوە و  لەگەڵ ئەوانەشی ئەم مانگە مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسترێت و خزمەتی 25 ساڵیان هەیە بڕیارە ئەم مانگانە پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج بکرێت کە 12 مووچەیە.

پێشتر کەمترین مووچەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینارە بوو، دواى بڕیارى هاوتاکردنەکەش ئەو خانەنشینانەى کە مووچەکانیان هاوتاى عێراق کراوە، کەمترینیان کراوە بە 500 هەزار دینار.

بەپێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەرێمى کوردستان ژمارەى خانەنشینان لە هەرێم بە شارستانى و سەربازییەوە نزیکەى 260 هەزار خانەنشینە.

 

  • چارەنوسى مووچەى 24 هەزار خانەنشین نادیارە

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: کەس لە شەڕی بازرگانیدا سەرکەوتوو نابێت

  • دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانی غازمان بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە

  • داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەکان ئاشکرا کرا

  • لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی سێ بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

  • عیراق باج دەخاتە سەر ژمارەی فۆلۆوەران پەڕەی بلۆگەرو بەناوبانگەکان

  • ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار لەسەر پارەی موچەی مانگی سێ دەدات

  • لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی بەغدا کرا

سەرەکی