ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
2025-04-05 340 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: کەس لە شەڕی بازرگانیدا سەرکەوتوو نابێت

ئیرادە میدیا

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریدەدا لەوەی کەس لە شەڕی بازرگانیدا سەرناکەوێت، ئەو قسانەش دوای ئەوەدێت کە ئیدارەی ئەمریکا باجی بەسەر وڵاتانی جیهاندا سەپاند.

ئەمڕۆ شەممە5ی نیسانی 2025، ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی گۆتێرێس، سەبارەت بە سیاسەتی گومرگی ئەم دواییەی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، لە شەڕی بازرگانیدا کەس سەرناکەوێت.

وتیشی، خەمی ئێستامان بۆ ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، ئەو وڵاتانەی کەمترین ئامادەکارییان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستا.

باسی لەوەشکرد، ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەبێت بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕی بازرگانی جیهانی.

رۆژی هەینی، کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCTAD)  لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دا کە ئەو باجانەی ئەمریکا دەیسەپێنن زیان بە وڵاتانی لاواز دەگەیەنن.

ئەو وڵاتانە پێیان وایە، سیستەمی بازرگانی جیهانی دەچێتە قۆناغێکی گرنگەوە کە هەڕەشە لە گەشەکردن و وەبەرهێنان و پێشکەوتنی گەشەپێدان دەکات، بەتایبەتی لە ئابوورییە لاوازەکاندا، لەکاتێکدا ئابوورییە گەورەکان خۆیان بۆ سەپاندنی باجی نوێی هەمەلایەنە ئامادە دەکەن.

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چوارشەممەی رابردوو سەپاندنی باجی بنەڕەتی 10٪ی بۆ لە 100٪ بەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان راگەیاند.

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

سەرەکی