17   کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 'هەر پابەندییەک لە سەر هەرێم بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە'

ئیرادە میدیا

پوختە
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ چوار شەممە 2ی تەمموزی 2025 دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هەموو پابەندییەکانی جێبەجیکردووە و هەرێم هەموو نەرمییەکی نوواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکرنی نەوتی هەرێمی لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەت، "ئێستا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی هاوکارییان لەگەڵ حکومەتی فیدرال پێشانداوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئەویش لە پێناوی بڕینی هەموو ئەو پاسا و بیانووانەی کە بەغدا بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی موچەخۆرانی خەڵکی کوردستان."

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر پابەندییەک لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە و هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بۆیە چاوەڕیی بەغداین کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچە  بهێنێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی چی دەکات؟

لە ئێستادا، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەڵامی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبن، ئەوەش دوای ئەوەی بەپێی هەواڵی بەشێک لەمیدیاکانی پارتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت شەوی ڕابردوو لەو بارەوە بەتەلەفون قسەی لەگەڵ کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی حکومەتی هەرێم، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەر دو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کە لە هەولێر و بەغدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدران، کە تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و بەدواداچوونی خەرجکردنی مووچەکانی هەردوو مانگی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەرێم هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

لەڕاگەیەندراوەکەیدا، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردووەتەوە، کە هەر پابەندییەک لە سەر هەرێمی کوردستان بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە و هەرێم هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، ئێستا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی هاوکاریان لە گەل حکومەتی فیدڕال پێشان داوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت ئەویش لە پێناوی بڕینی هەموو ئەو پاسا و بیانووانەی کە بەغدا بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی موچەخۆرانی خەڵکی کوردستان.

تا ئێستا رێککەوتن نەکراوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە کە ئێستا هەموو لایەک چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵ دەکەن بۆ پەسەندکردنی ئەو لەیەکتێگەیشتنە هاوبەشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان هەردوولا بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان هاتووەتە ئاراوە، کە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هیچ بیانوویەک لە بەردەم وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێت بۆ خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بە تایبەتیش کە هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە لیستی مووچە و ژمارەی وەزیفیی و تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە و وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم و بە بانکیکردنی مووچەی هەرێم و ناردنی ڕێژەی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم جێبەجێکراون و حكومەتی هەرێم، بەردەوامیشە لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پابەندییانە، بۆیە بەغدا دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان بهێنێت کە مووچە، مافێکی ئاسایی و یاسایی و دەستووری مووچەخۆرانی هەرێمە و بە هەموو یاسا و ڕێسایەک، نابێت لەژێر هیچ پاساوێک ، لەم مافەی خۆیان بێبەش بکرێن.

حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە،  لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەدا، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە خانەنشینیی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە چەندین ئامار و زانیاریی و ڕاسپاردە و پێشنیاری لەخۆ گرتبوو، بە مەبەستی پاراستنی مافی کرێکاران و کارمەندانی دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت لە ڕێگەی برەودان بە سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی مافی خانەنشینی بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و چالاککردن و ڕێکخستنەوەی میکانیزمی وەرگرتنی ڕێژەی هاوبەشی خاوەنکارەکان لە دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، تا لە داهاتوودا، بخرێتەوە خزمەتی ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە شایستەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبن، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە مووچەی خانەنشینی و شایستەکانی دیکە و ئەو ئاسانکاریی و خزمەتگوزارییانەی لە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هاتوون.

کۆبونەوەی حکومەت و ڕاگەیەندراوەکەی له‌كاتێكدایه‌، زیاتر له‌ 60 ڕۆژه‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانیدا ماونه‌ته‌وه‌و ژیان لەدۆخێکی سەختدا بەڕێدەکەن.

  • چاوە شارداوەکان گوزەر دەكەنە نێو عێراق

  • کێ لە پشت هێرشى درۆنەكانەوەیە؟

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 'هەر پابەندییەک لە سەر هەرێم بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە'

  • سودانى فشار دەكات بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەكانى داهاتو

  • بەغدا لە چاوەڕێی زریانێكى توڕەتردایە لە دژى ئێران

  • ئایا ئەمریكا حەشدى شەعبى هەڵدەوەشێنێتەوە؟

  • هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەیە، چاوەڕێی بانگەوازی نوێ لە ئیمراڵی و هەنگاوی نوێ لە پەکەکە دەکرێت

  • خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی نیگەرانن گرێبەستی پرۆژەی ڕوناكی ڕەتدەكەنەوە

  • ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن

سەرەکی