9   کاتژمێر پێش ئێستا 6501 جار خوێنراوەتەوە

کێ لە پشت هێرشى درۆنەكانەوەیە؟

 

پوختە

لە ڕەنگدانەوەیەکی توندی پێشێلكردنى سەروەریی ئاسمانیی، نەخشەی عێراق لە هەرێمى كوردستانەوە تا باشور شاهیدی هەڵکشانی ئەمنی ناتەقلیدییە، ئەوەش بەهۆى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێدەنگ و هێرشی موشەکی مەودای مامناوەند کە لەماوەكانى رابردودا شوێنە ستراتیژییەکانی کردۆتە ئامانج، ئەو شوێنانەى لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە تا پاڵاوگەی بایجی درێژدەبێتەوە، لەوێشەوە تا كار گەیشتە ئەوەى پێگەیەکی پێشمەرگە لە تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی بكاتە ئامانج، كە ئەویش بارەگاى هێزەكانى 70ى یەكێتى نیشتمانى كوردستانە.

لێدانەكان چیتر لە کات و شوێنى گوماناویى دا نین

عەلی ناسر شارەزای کاروباری ستراتیژیى لە لێدوانێكى فەرمى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن ئەوەى ئاشكراكرد كە ئەم پێشهاتانە وەک نەخشێکی هەڵكۆڵدراوى دوبارەبوەوە لە ئاسمانى عێراق دا دەبینرێت، بەڵام لە پێشوتر بوێرانەتر. لێدانەكان چیتر لە کات و شوێنى تەمومژاویى و گوماناویى دا نین، بەڵکو بە ئەنقەست و سیستماتیک و دیراسەكراون و لە دڵی پێکهاتەی سەروەریی دەوڵەت دەدەن، بێگومان ئەوەش بە بەکارهێنانی میتۆدگەلێک کە پێویستیان بە توانای پێشکەوتو هەیە.

ناسر، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو مەودا سنوردارەى کەمترە لە ١٥٠ كیلۆمەتر؛ هەندێک موشەک بەسەریاندا تێپەڕیوە و جۆرێك لە فڕۆکە بەکارهێنراوەکان، كە نیشاندەری تەكنیكێكى باڵان و ئەگەر ئیرادەی سیاسی و ئەمنی هەبێت؛ دەتوانرێت بەدواداچونیان بۆ بکرێت.

خانمە نەناسراوەکەی ئاسمانی عێراق بەئاسانى ئامانجى خۆى دەپێكێت

بە وتەى ناسر، لێرەدا، دوفاقییەک هەیە كە تەکنیکی نییە بەڵکو سیاسییە، سەریەککەوتنی نێوان دەزگا ئەمنییەکان و بەستنی بڕیارە سەروەرییەکان بەهۆی تەوافوقەوە وایکردوە کە ئاسمانی عێراق ببێتە "ناوچەیەکی نەرم" کە هەر لایەنێک بتوانێت بچێتە ناویەوە و دواتر لە لێپرسینەوە ڕزگاری بێت، خانمە نەناسراوەکەی ئاسمانەکانی عێراقیش "درۆن" بە ئاسانى ئامانجى خۆى بپێكێت.

درۆنەكانى تاسڵوجە لێدانە لە بەرەى ئەمنیى

ناسر لە ڕەهەندی سەربازی تێدەپەڕێت؛ ئەو پێیوایە ئامانجی قوڵتر سوتەمەنی گرژییەکانە لەناو خودی عێراقدا، بە لێدانی هێزە کوردییەکان لە تاسڵوجەى سلێمانى، هاوکات شوێنەکانی حكومەتى فیدراڵی دەکەنە ئامانج. ئەمەش پێشنیاری پڕۆژەیەک دەکات کە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی بەرەی ئەمنیی عێراقە لە ناوەوە، جا چ خزمەتکردنی ئەجێندای یاخیبوی ناوخۆیی بێت یان بەرژەوەندییە دەرەکییەکان کە بە وەکالەت ڕوبەڕوبونەوەکە بەڕێوەدەبەن.

ئەو شارەزایەی کاروباری ستراتیژیى دەشڵێت، ڕەنگە تەنها لایەنێک لە پشت ئەم هێرشانەوە نەبێت، ئێمە ڕوبەڕوی زیاتر لە ئەکتەرێک و زیاتر لە یەک ململانێ دەبینەوە، و لەناو سیستەمێکی سیاسیدا لەسەر خاکێک ڕودەدات، تەنانەت هیچ تاكێك بوێریی ئەوەی نییە ناوی ئەو کەسانە بهێنێت کە هێرش دەکەنە سەری.

لەو چوارچێوەیەشدا ناسر داوايکرد فایلەکەی ڕێککەوتنی چوارچێوەى ستراتیژیی لەگەڵ ئەمەریکا بکرێتەوە، نەک تەنها بۆ پێداچونەوەی تەکنیکی، بەڵکو هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکەی وەک چەترێکی ئەمنیی و هەواڵگریی، کە پێناچێت ڕێگریی لە دزەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ناو ئاسمانی عێراق کردبێت، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوبارە جێگیرکردنەوەی بڕیارە ئەمنییەکان کردەوە، ئەوەش بە دەستنیشانكردنى ناوی سەرکردە ئەمنییەکان لە ناوچە ئامانجدارەکان و بەرپرسیارکردنی ڕاستەوخۆیان لە هەر شکستهێنانێک لە پاراستنی ئەو ناوچە جوگرافییەی کە تێیدا كەسى یەكەمن.

بۆچى عێراق تەنها لەپێگەى چاودێریى دا دەمێنێتەوەو وەلام ناداتەوە؟

جیاوازییەكە ئەوەیە دەوڵەتی عێراق لە پێگەی چاودێریدا دەمێنێتەوە نەک وەڵامدانەوە. چاودێریی لێدانەکان دەکات و هەندێکجار ئیدانەیان دەکات و زۆرجاریش بێدەنگ دەبێت، بەبێ ئەوەی یەک فیشەک بۆ بەرگریکردن لە ئاسمانی خۆی بتەقێنێت یان بە فەرمی ئەنجامدەرانی ئەم "دەستدرێژییە بێدەنگە" ڕابگەیەنێت.

لەبەر ڕۆشنایی ئەم دۆخە ناسکەدا، عەلاوی ئەلبەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى دا بۆ میدیاكانى ناوخۆ رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو لیژنەکەیان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشهاتانە و میوانداریکردنی سەرکردە سەربازییە پەیوەندیدارەکان.

هەڵکشانی پێشهاتەكانى ئەم دواییەی سلێمانی؛ پێویستی بە هەڵوێستێکی جیددی هەیە

ئەلبەنداوى ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵکشانی پێشهاتەكانى ئەم دواییەی سلێمانی؛ پێویستی بە هەڵوێستێکی جیددی هەیە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی نەبونی تەواوەتی هیچ گێڕانەوەیەكی فەرمی کە سروشتی فڕۆکەکان، ڕێڕەوی فڕۆکەکانیان، یان کێ ئاراستەى كردون، دیاری بکات.

ئەلبەنداوى وتیشى: تا پێکهاتەی خۆپاراستنی ئاسمانی عێراقیی پێکنەهێنرێتەوە بۆ سیستەمێکی تەواو سەروەریی، نەک ملکەچی لایەنگری سیاسی، ئەوا عێراق بەئارامی نامێنێتەوە بۆ ئەو فڕۆکانەی کە ئێمە هەڵگرەکانیان نازانین، نە سەر بە کێن، نە لە كوێوە ئاراستە دەكرێن.

 

  • چاوە شارداوەکان گوزەر دەكەنە نێو عێراق

  • کێ لە پشت هێرشى درۆنەكانەوەیە؟

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 'هەر پابەندییەک لە سەر هەرێم بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە'

  • سودانى فشار دەكات بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەكانى داهاتو

  • بەغدا لە چاوەڕێی زریانێكى توڕەتردایە لە دژى ئێران

  • ئایا ئەمریكا حەشدى شەعبى هەڵدەوەشێنێتەوە؟

  • هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەیە، چاوەڕێی بانگەوازی نوێ لە ئیمراڵی و هەنگاوی نوێ لە پەکەکە دەکرێت

  • خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی نیگەرانن گرێبەستی پرۆژەی ڕوناكی ڕەتدەكەنەوە

  • ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن

سەرەکی