ئهو پیاوه دهمامكدارهى ههتا كاتى كوژرانى كهس نهیزانى ناوى ڕاستهقینهى چییه
11 کاتژمێر پێش ئێستا
4506 جار خوێنراوەتەوە
پیاوه دهمامكدارهكهى غهززه.. تائهوكاتهى نهكوژرا كهس نهیدهزانى ناوى چییه
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی، وتەبێژی باڵی سەربازی حەماسى ڕاگەیاندو سەرچاوەیەکی فەڵەستینیش پشتڕاستیکردوەتەوە.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، "ئەبو عوبەیدە وتەبێژی لیواکانی قەسام باڵی سەربازیی حەماس لەغەززە کوژراوە".
لهلایهكى دیكهوه پێگەی هەواڵی عەرەبییە لەزاری سەرچاوەیەکی فەڵەستینی جهختیكردهوه، ئەبو عوبەدیدە لەهێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کوژراوە.
ئەو سەرچاوە فەڵەستینییە وتویهتى، "سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی کردوەتە ئامانج کە وتەبێژی قەسامی تێدابوە، هاوکات لەهێرشە ئاسمانییەکەدا هەموو ئەوانەی لەناو باڵەخانەکە بونە کوژراون، دوای پشکنینی تەرمەکەش، کوژرانی ئەبو عوبێدە پشتڕاستدهكهینهوه".
پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، سوپای وڵاتەکەی وتەبێژی باڵی سەربازی حەماسیان بەئامانجگرتوە.
بهوتهى ناتانیاهۆ، بهئامانجگرتنی ئەبو عوبەیدە لەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ سوپاو دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی (شاباک) کراوە، لهگهڵ ئهوهشدا، بڕیاری داگیرکردنی تەواوی غەززە دراوەو سوپاش جێبەجێیدەکات.
لەماوەی ڕابردودا، ئەبو عوبەیدە لەڕێگەی تۆمارە دەنگییەکان یان ڕاگەیەندراوە نوسراوەکانەوە باسی لەئۆپەراسیۆنەکانی حەماس دژی سوپای ئیسرائیل دەکرد.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئیسرائیل، هێرشەکەی حەماس لەتشرینی یەکەمی 2023 بۆ سەر باشوری ئیسرائیل، بوە هۆی کوژرانی هەزارو 219 کەس کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بون، هەروەها 251 وەک بارمتە گیراون، تائێستا 47 کەسیان لەغەززە ماونو نزیکەی 20 کەسیش لهو ژمارهیه لەژیاندا ماون.
ئەبو عوبەیدە.. ڕوخسارێكى شاراوهو دهنگێكى نهێنى
زیاتر لە 20 ساڵە ئەبو عوبەیدە، ئەو دەمامکدارە نهێنییە، یەکێکە لەدیارترین دەنگەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینیو باڵە سەربازییەکەی واته (کەتائیبی قەسام).
هەرچەندە ناوی ڕاستەقینەو شێوەی تەنها لەلایەن کەسە نزیکەکانییەوە ناسراوە، بەڵام ناوبانگێکی زۆری لەڕێگەی وتار، ڕاگەیەنراوەکان، جلوبەرگە سەربازییەکەییو جەمەدانییە سورەکەی کە چەندین ساڵە ڕوخساری پێ دادەپۆشوە بەدەستهێناوە.
ئیسرائیل ناوهكهى ئاشكرادهكات
سەرباری بهنهێنی هێشتنهوهى ناوهكهى، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەدەکەن ناسنامەی ڕاستەقینەیان ئهبو عوبهیدهیان ئاشکراکردوەو دهڵێن:"ناوی ڕاستەقینەی (حوزەیفە سەمیر عەبدوڵڵا کەحلوت)ەو خەڵکی کەمپی جەبالیایە لەکەرتی غەززە لەساڵی 1985 لەکەمپی جەبالیا لەباکوری کەرتی غەززە لەدایکبوە".
پێگەی ئەبو عوبەیدە لەجەنگەکاندا
ناوی ئەبو عوبەیدە بەشێوەیەکی بەرچاو لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لەساڵی 2014دا دەرکەوت، کە نزیکەی 55 ڕۆژی خایاند، لەوکاتەدا ئەبو عوبەیدەی دەمامکدار، وەک پردی پەیوەندیی نێوان شەڕکەران لەتونێلو مۆڵگەکانی شەڕو دانیشتووانی غەززە، هەروەها نێوان غەززەو جیهان، کاریدەکرد.
نهێنی ڕوخسارییو نازناوەکانی
ئەبو عوبەیدە هەرگیز بەڕوخساری ئاشکرا دەرنەکەوتوە، سەرەتا ماسکی ڕەشی بەکاردەهێنا، پاشان جەمەدانی سورەکەی کردە دەمامکێک کە زۆربەی ڕوخساری دادەپۆشی جگە لەچاوەکانی، ئەمەش نازناوە بەناوبانگەکەی "دەمامکدار"ی پێبەخشی.
ئەمەش بەلاساییکردنەوەی فەرماندەی پێشوی کەتائیبی قەسام، عیماد عەقیل، بوو کە ئیسرائیل لەساڵی 1993 کوشتیو هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی بەڕوخساری داپۆشراو بەجەمەدانی سورەوە ئەنجامدەدا.
دوای کشانەوەی ئیسرائیل لەغەززە لەساڵی 2005، ئەبو عوبەیدە بەفەرمی وەک وتەبێژی "قەسام" دەستنیشانکرا.
زانیاریی لەسەر ئەبو عوبەیدە
ماڵەکەی چەندجارێک لەساڵەکانی 2008، 2012، 2014و 2023، بۆردومانکراوە، یەکەمجار لەنێوان ساڵانی 2002و 2003 وەک یەکێک لەبەرپرسانی مەیدانی (قەسام) دەرکەوت.
یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی لە2ی تشرینی یەکەمی 2004 لەمزگەوتی (نوور) لەباکوری کەرتی غەززە کرد، کە تێیدا ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی کەتائیبی قەسام دژی هێزو تانکەکانی ئیسرائیل ئەنجامیدابون ڕاگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بەناوی (ڕۆژانی توڕەیی) وەک وەڵامێک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل لەکەرتی غەززە بەناوی (ڕۆژانی پەشیمانیی).
-
شتێكى گهوره بهڕێوهیه.. ترهمپ بهكۆد پهیامێك بڵاودهكاتهوه
|
-
پێدەچێت هێرشهكهى لالهزار كێشهى گهوره لهنێوان پارتىو یهكێتى دروستبكات
|
-
پیاوه دهمامكدارهكهى غهززه.. تائهوكاتهى نهكوژرا كهس نهیدهزانى ناوى چییه
|
-
31ى ئاب.. خیانەتى دۆنا مارینا بە تامى كوردى
|
-
کشانەوەی ئەمریکا پرسیار لەسەر داهاتوی عێراق دەوروژێنێت
|
-
یهكهم دیبهیتى سهرۆكى ئهمریكا لهدواى 31ى ئاب.. ڕوداوێك ئهمریكاى بهتهواوى شهكهت كرد
|
-
29 ساڵ دواى 31ى ئابى 1996 بۆ یهكهمجار زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو
|
-
پێكهێنانى حكومەتى هەرێم دەبێتە خەونێكى وەدینەهاتو
|
-
هەرێم چاوى لە واشنتۆنە بۆ پاراستنى كێڵگە نەوتییەكانى
|
|
|