مه‌رسومى پله‌به‌زركردنه‌وه‌ بۆ هێزه‌كانى پارتى ده‌رچوو به‌ڵام بۆ یه‌كێتیى نا
9   کاتژمێر پێش ئێستا 26998 جار خوێنراوەتەوە

پێدەچێت هێرشه‌كه‌ى لاله‌زار كێشه‌ى گه‌وره‌ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتى دروستبكات

دواى هێرشه‌كه‌ى هەفتەی ڕابردووی سەر لاله‌زار لەشاری سلێمانی، هێرشى قورسی میدیایى پارتى‌و یه‌كێتى بۆسه‌ر یه‌كتر ده‌ستیپێكردو كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ساردبونه‌وه‌ى سیاسیى ته‌واو له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا دروستبێت.

ئێستا كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى مەرسومی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌شێكى دیكه‌یه‌ له‌ئه‌فسه‌رانى هێزى پێشمه‌رگه‌و هه‌ردوو یه‌كه‌ى 70و به‌رگریى فریاكه‌وتن‌و یه‌كه‌ى 80و هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، یه‌كه‌میان هێزه‌كانى سه‌ر به‌یه‌كێتییه‌و دوه‌میشیان پارتى.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست ئیراده‌ كه‌وتون، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی دیوانی وەزارەت‌و هێزەکانی 80و زێرەڤانی لەسەرۆکایەتی هەرێم  کە سەر بە پارتین دەرچوەو گەڕاوەتەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران‌و هیچ كێشه‌یه‌كى تێدا نییه‌، به‌ڵام بۆ هێزه‌كانى یه‌كێتى ئەو هەنگاوە نەنراوەو وتوویانە دۆسییەکانیان كێشه‌ی تێدا دروستبوه‌.

ئیراده‌ زانیویه‌تى، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70و بەرگریی فریاکەوتن لەگەڵ 80و زێرەڤانی بەیەکەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی تێبینی لەسەر خشتەی هێزەکانی 70و بەرگریی فریاکەوتن، گەڕاوەتەوەو داوایان لێکراوە کێشەکە چارەسەربکەن.

هاوکات پەیوەست بە دۆخى سیاسیى هه‌رێم،چاودێران پێیان وایە ئەگەر هەیە ئه‌م پرسه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌خراپبونى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ له‌دواى ڕوداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى شارى سلێمانى‌و هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ دروستبوه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى زانیاریى وردى بۆ ئیراده‌ ئاشكراكردو ئه‌وه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، زانیاری دروست ئەوەیە ئەم پرسە پەیوەندیی بەحزبایەتیەوە نییە، چونکە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70و بەرگری فریاکەوتن لەگەڵ 80و زێرەڤانی بەیەکەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی تێبینی لەسەر خشتەی هێزەکانی 70و بەرگری فریاکەوتن گەڕاوەتەوەو داوایان لێکراوە کێشەکە چارەسەربکەن، دوای چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکان، جارێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت‌و پاشان دەچێتەوە سەرۆکایەتی هەرێم تا مەرسومی پێ دەربکەن.

هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كرێت، لەناو خشتەی هێزەکانی 70و بەرگری فریاکەوتن، هێزەکانی پشتیوانی دوش هەیە کە دەبێ جارێکی تر پێداچونەوە بۆ خشتەکەیان بکەن.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندوه‌، دەرکردنی بڕیاری مەرسوم بۆ پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی 80و زێرەڤانی سیاسیی نییە، چونکە هێزەکانی 70 خۆیان دەزانن پرسه‌كه‌ تێبینی بوو لەسەر خشتەکەیان، بۆیە بەمزوانە دوای چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکان، خشتەى ئه‌وانیش بەرزدەکرێتەوە تا مەرسومیان بۆ دەربچێت.

ئیراده‌ بۆ زانینى هۆكارى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م پرسه‌ له‌كاتێكدا کە وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ له‌پشكى یه‌كێتیى یە،  په‌یوه‌ندیكرد به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، له‌وه‌ڵامدا وتى:"ئه‌گه‌ربێت‌و پرسه‌كه‌ سیاسیى بوایه‌، هه‌رگیز وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ واژۆى له‌سه‌ر خشته‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به‌پارتى نه‌ده‌كرد، به‌ڵام پرسه‌كه‌ چه‌ند كه‌موكوڕیه‌كه‌ له‌خشته‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به‌یه‌كێتی‌و دواى چاره‌سه‌ركردنى، واژۆ له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌كرێت‌و دواتریش مه‌رسومیان له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌چێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌ى له‌خشته‌كه‌دا هه‌بوه‌و ڕه‌وانه‌كراوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانى، هه‌تا زوو چاره‌سه‌ر بكرێت، زوتر مه‌رسومى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت".

  • شتێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌.. تره‌مپ به‌كۆد په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • پێدەچێت هێرشه‌كه‌ى لاله‌زار كێشه‌ى گه‌وره‌ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتى دروستبكات

  • پیاوه‌ ده‌مامكداره‌كه‌ى غه‌ززه‌.. تائه‌وكاته‌ى نه‌كوژرا كه‌س نه‌یده‌زانى ناوى چییه‌

  • 31ى ئاب.. خیانەتى دۆنا مارینا بە تامى كوردى

  • کشانەوەی ئەمریکا پرسیار لەسەر داهاتوی عێراق دەوروژێنێت

  • یه‌كه‌م دیبه‌یتى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌دواى 31ى ئاب.. ڕوداوێك ئه‌مریكاى به‌ته‌واوى شه‌كه‌ت كرد

  • 29 ساڵ دواى 31ى ئابى 1996 بۆ یه‌كه‌مجار زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو

  • پێكهێنانى حكومەتى هەرێم دەبێتە خەونێكى وەدینەهاتو

  • هەرێم چاوى لە واشنتۆنە بۆ پاراستنى كێڵگە نەوتییەكانى

سەرەکی