تره‌مپ له‌په‌یامه‌كه‌یدا ته‌نها نوسیویه‌تى: شتێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌
7   کاتژمێر پێش ئێستا 7221 جار خوێنراوەتەوە

شتێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌.. تره‌مپ به‌كۆد په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌تروس سۆشیال، پۆستێكى ناڕۆشنى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "شتێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌و په‌یامه‌ ناڕۆشنه‌دا نوسیویه‌تى، "شتێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌، دونیا به‌منزیكانه‌ تێده‌گات، هیچ شتێك ناتوانێت ئه‌وه‌ بوه‌ستێنێ كه‌ دێت".

تره‌مپ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ نه‌داوه‌، ئاخۆ مه‌به‌ستى چییه‌و بۆچى ئه‌و پۆسته‌ى كردوه‌.

به‌ڵام پرسیارو شرۆڤه‌ى زۆرى له‌لاى لایه‌نگران‌و نه‌یارانى تره‌مپ دروستكردوه‌ كه‌ ئاهۆ به‌و وشانه‌ مه‌به‌ستى ڕاگه‌یاندنێكى نوێى سیاسییه‌؟ یان ئاماژه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنێكى به‌هێزى خۆى ده‌كات؟ به‌دوریش نازانرێت، ته‌نها بۆ سه‌رنجڕاكێشان بێت.

به‌شێكى دیكه‌ له‌چاودێرانى سیاسیى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌ بێت بۆ هێرش‌و جه‌نگێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆسه‌ر ئێران.

دەیڤد پاتێڵ توێژەر لەناوەندی بێڵفەر بۆ دەستپێشخەریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس له‌وه‌ده‌كات، 30 ڕۆژ مۆڵەت دراوەتە تاران بۆ ئەوەی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی بگەڕێنەوەسەر مێزی گفتوگۆ، ئەگەرنا لەتشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشدەکەنەوەسەر ئێران.

به‌بۆچونى ده‌یڤد پاتێڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆشدارییه‌ى به‌ئێران دراوه‌، هۆشدارییه‌كى توندتریش به‌عێراق دراوه‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ئیدارەی ترەمپ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لەپەرلەمانی عێراق وەک دامەزراندنی سوپای پاسداران لەو وڵاتە دەبینێت، ئەمەش بەبڕوای ئه‌و ئیدارەیه‌، هەژمونی ئێران لەعێراق زۆر پتەو دەکات.

توێژەرەكه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئەوکاتە گروپە میلیشیاکان لەعێراق دەبێت بڕیاربدەن ئایا خزمەتی بەرژەوەندییەکانی عێراق دەکەن یان لەسەر داوای ئێران هێرشدەکەنەسەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەو عێراق لەجەنگەکە تێوە دەگلێنن".

  • شتێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌.. تره‌مپ به‌كۆد په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • پێدەچێت هێرشه‌كه‌ى لاله‌زار كێشه‌ى گه‌وره‌ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتى دروستبكات

  • پیاوه‌ ده‌مامكداره‌كه‌ى غه‌ززه‌.. تائه‌وكاته‌ى نه‌كوژرا كه‌س نه‌یده‌زانى ناوى چییه‌

  • 31ى ئاب.. خیانەتى دۆنا مارینا بە تامى كوردى

  • کشانەوەی ئەمریکا پرسیار لەسەر داهاتوی عێراق دەوروژێنێت

  • یه‌كه‌م دیبه‌یتى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌دواى 31ى ئاب.. ڕوداوێك ئه‌مریكاى به‌ته‌واوى شه‌كه‌ت كرد

  • 29 ساڵ دواى 31ى ئابى 1996 بۆ یه‌كه‌مجار زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو

  • پێكهێنانى حكومەتى هەرێم دەبێتە خەونێكى وەدینەهاتو

  • هەرێم چاوى لە واشنتۆنە بۆ پاراستنى كێڵگە نەوتییەكانى

سەرەکی