5   کاتژمێر پێش ئێستا 7090 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

لە دوایین لێدوانی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات باسی لە هەڵوێستی ئەرێنی حکومەتی کاتی سوریا سەبارەت بەداوای لامەرکەزی کرد.

ئەو وتانەی ئەو بەرپرسە کوردە دوای سەردانێکی کاربەدەستانی مەدەنی‌و سەربازیی ئیدارەی خۆسەر بۆ دیمەشق هات لەهەفتەی ڕابردوو. لێدوانەکانی عەبدی لەگەڵ کۆمەڵێک لێدوانی هاوشێوەی بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئیدارەی خۆسەر بەداواکاری لامەرکەزیی لەبەڕێوەبردنی سوریادایە.

لامەرکەزییەت وەک چارەسەرێکی واقیعی‌و بەردەوام بۆ قەیرانی سوریا
ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەرەتای دامەزراندنیەوە جەختی لەوەکردووەتەوە، پرۆژەکەی لەسەر بنەمای لامەرکەزی سیاسی‌و دیموکراسی نوێنەرایەتی چارەسەرێکی واقیعی‌و بەردەوام بۆ قەیرانی سوریا دەکات.

هیچ گەڕانەوەیەک له لامەرکەزییەت نییە
ئیدارەی خۆسەریش هەر هەوڵێک بۆ دەربازبوون یان پاشەکشەکردن لەداواکاریی لامەرکەزی ڕەتدەکاتەوە، جا لەڕێگەی لێدوانی بەرپرسانییەوە بێت یان لەڕێگەی ئەو داواکاریانەی کە پێشکەشی ئیدارەی دیمەشق دەکات، ئیدارەی تورکیا جەخت لەوەدەکاتەوە، لامەرکەزیەت داواکارییەکی تائیفی نییە، بەڵکو گەرەنتییەکە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی یەکگرتووی سوریا کە لەسەر بنەمای دادپەروەری‌و یەکسانی لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندابێت.

بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشتر ڕایگەیاندبوو، "ئیدارە ناتوانێت دەستبەرداری داواکارییەکەی بۆ لامەرکەزییەت لەبەڕێوەبردنی وڵاتدابێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبردنی سوریا بەسیستەمێکی سیاسی لامەرکەزیی‌و فرەیی‌و دیموکراسی چارەسەری گونجاوە بۆ وڵاتەکە، بەشێوەیەک کە لەگەڵ فرەچەشنی کۆمەڵگەی سوریادا بگونجێت.

وڵات بەسیستەمێکی مەرکەزی بەڕێوەناچێت کە هەموو دەسەڵاتەکان قۆرخبکات
ئیدارەی خۆسەر ڕەخنە لەهەنگاوەکانی حکومەتی کاتی سوریا بەرەو سیستمێکی مەرکەزیی تاکلایەنە دەگرێت‌و پێیوایە، "مەحاڵە بەسیستمێکی سیاسی مۆزایکی کۆمەڵگەی سوریا بەڕێوەبچێت کە هەموو دەسەڵاتەکان قۆرخبکات‌و دانبە تایبەتمەندی ناوچەو پێکهاتەکاندا نەنێت".

لامەرکەزی مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ ئاسانکاریی بۆ پرۆسەی دانوستان
ئیدارەی خۆسەر پێیوایە، پرۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەبێت لەسەر بنەمای بنەما بنەڕەتییەکان بێت، بەتایبەتی سەبارەت بەشێوازی بەڕێوەبردنی وڵات.

به‌دران چیا كورد جەختدەکاتەوە، "بیرکردنەوەی ناوەندگەرایی سەبارەت بەبەڕێوەبردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەبێ قبوڵکردنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینەو دابەشکردنی ڕۆڵ‌و دەسەڵاتەکان لەنێوان ناوەندو هەرێمەکاندا، دانوستانەکان دەکاتە پرۆسەیەکی قورس‌و خاو".

لامەرکەزییەت پرسی دانوستان نییە
هەروەها پێداگریی‌و ڕەتکردنەوەی سازشکردنی ئیدارەی خۆسەر لەسەر داواکارییەکەی بۆ لامەرکەزیەت لەلایەن فەوزە یوسف بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەرو سەرۆکی شاندی دانوستانکار لەگەڵ دیمەشقیش دەربڕی.

یوسف ئاماژەی بەوەدا کە "لامەرکەزییەت‌و بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو سوپای سوریادا پرسگەلێکی بنەڕەتی‌و دانوستان نییە"، جەختی لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا کردووەتەوە سەرەڕای هەندێک ناکۆکی، جەختیکردەوە، "لامەرکەزییەت‌و مافەکانی کۆمەڵگه‌و ژنان نەگۆڕی بنەڕەتین".

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

سەرەکی