5   کاتژمێر پێش ئێستا 8057 جار خوێنراوەتەوە

هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

سەرچاوە ئاگادارەکان پشتڕاستیانکردووه‌تەوە کە تورکیا کاریگەرییەکی بەرچاوی دیپلۆماسی‌و ئەمنیی هەبووە بۆ ڕێگریکردن لەچەکداماڵینی حزبوڵڵاو بەهەماهەنگی لەگەڵ ئێران بەچەک‌و پارە پاڵپشتیدەکات.

ئەفسەرانی هەواڵگریی خاوەن پێگەی دیپلۆماسی لەلوبنان
سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویانکردەوە کە هەواڵگری تورکیا لەمدواییانەدا ژمارەیەک ئەفسەری هەواڵگری تورکیای بەپێگەی دیپلۆماسی ڕەوانەی لوبنان کردووە بۆ لوبنان، بۆ ئەوەی بتوانن بەئازادی لەچوارچێوەی خاکی لوبنان کاربکەن‌و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی حزبوڵڵا بکەن.

ئەو ئەفسەرانەی ناسێنراون بریتین لەمەهمەت ئولوسۆی (لەدایکبووی 1962)، ئیبراهیم تۆلگا (لەدایکبووی 1960)، دێمەت ساریتاس (لەدایکبووی 1972)و ئۆزان ئێمزرالی (لەدایکبووی 1961).

گواستنەوەی ئەندامانی حزبوڵڵا بۆ لوبنان‌و عێراق لەڕێگەی سوریاوە
دەزگای هەواڵگری تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ بەرپرسانی حزبوڵڵا بچێنێت بۆ پاڵپشتیکردنی لەهەموو بوارەکاندا، لەوانەش گواستنەوەی پارە لەئێرانەوە بۆ هەسەدەو ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی بەرپرسان‌و ئەندامانی حزبوڵڵا بۆ ئێران لەڕێگەی سوریاوە، ئەمەش بەتایبەتی ڕاستە، کە حزبوڵڵا دوای ئەوەی حکومەتی نوێ دەستی بەسەر سوریادا گرت، بەئاستەم ئەندامەکانی بۆ ئێران‌و عێراق بگوازێتەوە.

بەوپێیەش تورکیا خۆی بەکەڵکوەرگرتن لەئۆتۆمبێلی هەواڵگریی بەرپرسان‌و ئەندامانی حزبوڵڵا لەڕێگەی سوریاوە دەگوازێتەوە بۆ ئێران‌و عێراق، بەمشێوەیە تورکیا دڵنیادەبێتەوە لەوەی کە حزبوڵڵا لەلایەن ده‌سته‌ى تەحریر شام لەسوریا ڕێگری لێنەکرێت.

چاندنی ئاژاوە لەلوبنان
هەواڵگریی تورکیا کار بۆ چاندنی ئاژاوە لەلوبنان دەکات‌و گرنگییەکی زۆری بەم بابەتە داوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەفسەرانی هەواڵگری تورکیا کە بەپلەی دیپلۆماسی کاردەکەن، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی حزبوڵڵا ئەنجامدا.

لەمیانی دیدارەکەدا ئەفسەرەکان پشتیوانی خۆیان بۆ حزبوڵڵا دووپاتکردەوە لەڕەتکردنەوەی چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی لوبنان بكه‌ن.

هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاند، زانیارییان هەیە کە ئاماژە بەوەدەکەن کە وەزیری بەرگریی‌و سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل‌و مۆساد هەماهەنگییان کردووەو گواستنەوەی چەکەکانی حزبوڵڵا لەسەر داوای مۆسادو هەواڵگری ئەمریکا بووە نەک حکومەتی لوبنان. هەواڵگری تورکیا هەروەها بەرپرسانی حزبوڵڵایان ئاگادارکردۆتەوە کە حزبوڵڵا ئەگەر چەکەکانی ڕادەستبکات، لەناو دەچێت.

گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵا لەلوبنانەوە
لەدیدارەکەدا هەواڵگریی تورکیا بەرپرسانی حزبوڵڵایان ئاگادارکردۆتەوە کە هەواڵگریی تورکیا ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەماهەنگی دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هەر چەکێک کە حزبوڵڵا پێویستی پێیەتی، لەڕێگەی سوریاوە دەگەیەنرێتە لوبنان، بەڵام بەو مەرجەی ده‌سته‌ى تەحریر شام لەوبارەوە ئاگادارنەکرێتەوە.

پووچەڵکردنەوەی پلانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەلوبنان
هەواڵگریی تورکیا گرنگییەکی زۆر بەپرسی حزبوڵڵا دەدات‌و ئامانجی پووچەڵکردنەوەی پلانی ئەمریکاو ئیسرائیلە لەلوبنان‌و ئەفسەرانی هەواڵگریی تورکیاش حزبوڵڵایان ئاگادارکردووەتەوە له‌وه‌ى، ئەمە هۆکاری پشت ڕەتکردنەوەی حزبوڵڵایە لەڕادەستکردنی چەکەکانی‌و هەڕەشەکردن لەحکومەتی لوبنان. سەرچاوەکان ده‌ڵێن، حزبوڵڵا بەڕێنمایی هەواڵگریی تورکیاو بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئێران کاردەکات.

لوبنان: بەرەیەکی تورکیا دژی ئیسرائیل
چاودێران پێیانوایە، تورکیا کار بۆ بەکارهێنانی لوبنان دەکات وەک هێڵی پێشەوەی دژ بەئیسرائیل ئەگەر ئیسرائیل بڕیاری لێدانی سەرکردەو ئەندامانی حەماس لەناو خاکی تورکیا بدات، بەم پێیە تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لەچەکداماڵینی حزبوڵڵا، دەزگای هەواڵگری تورکیا بەرپرسانی بزوتنه‌وه‌كه‌ ئاگاداردەکاتەوە کە پسپۆڕانی تورکیاو ئێرانی دەنێرن بۆ هاوکاریکردن لەپەرەپێدانی مووشەک، هاوکات ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوەو دەرچوونیان بۆ ناو لوبنان هەرکاتێک بیانەوێت.

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

سەرەکی