2025-10-12 6015 جار خوێنراوەتەوە

چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

بابەتی چەکداماڵینی حزبوڵڵای لوبنانی بووەتە جێگەی مشتومڕێکی گەرم لەنێوان لایەنە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەکاندا، به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، هەندێک لایەن هەوڵی ناوبژیوانییان داوە لەگەڵ ئەمریکادا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە، بەڵام تائێستا واشنتۆن سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی.

لەپەیامێکی گرنگدا کە لەلایەن هەندێک بەرپرسی لوبنانییەوە گەیەندراوەتە عێراق، ئەمریکا سووربوونی خۆی لەسەر چەکداماڵینی هەموو گرووپە چەکدارەکانی سەر بەئێران دووپاتکردووەتەوە، کە گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش دەگرێتەوە.

پەیامەکە جەختی لەوەکردووەتەوە، "ئەمریکا قسەی ناوێت، شتی باوەڕپێکراوو کۆنکرێتی دەوێت، دەیەوێت بەکردەوە چەک فڕێبدەن"، هەروەها هۆشداریدراوە کە چەندە ئەم بابەتە درێژە بکێشێت، هەڵوێستی ئەمریکا تووندتر دەبێت دژی ئەو گرووپانە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ناوبژیوانان پێشنیازیان بۆ ئەمریکییەکان کردووە کە چەکەکانی حزبوڵڵا، بەتایبەتی چەکە ستراتیژییەکان، بەئەمانەت بدرێنە دەست لایەنێکی شیعەی عێراقیی متمانەپێکراو، بەو مەرجەی دژی هیچ لایەنێک بەکارنەهێندرێن، بەڵام واشنتۆن بەتووندی ئەم پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوەو وتوویه‌تى، "شتی وا نییە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق خۆیان زیادەن، ئێستا چۆن دەبێت چەکی ئەمیشیان بۆ بنێردرێت".

لەبەشێکی دیکەی پێشنیازەکاندا، ناوبژیوانان داوایانکردووە کە ڕێگەبدرێت حزبوڵڵا هەندێک چەک لای خۆی بهێڵێتەوە بۆ بەرگریی لەخۆی، بەڵام ئەم داوایەش لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە، واشنتۆن بەڕوونی وتوویه‌تى، "نابێت حزبوڵڵای لوبنانی لەئایندە چەکی هەبێت، یان پەیوەندییان بەوڵاتانەوە هەبێت". 

حزبوڵڵای لوبنانی بەتووندی دژی چەکداماڵین وەستاوەتەوەو ڕایگەیاندووە، "ئێمە لەمکاتەدا پێویستمان بەچەکەو دەستبەرداری چەکەکانیشمان نابین".

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

  • ئه‌و پێشنیازه‌ى ته‌لئه‌بیب چییه‌ دیمه‌شقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌؟

  • ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

  • زانیاریى گرنگ‌و نهێنى.. شه‌رع هاوكاریى ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى كورده‌ جیهادیه‌كانى سوریا

سەرەکی